بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Poco M5 و Poco M5s نمایش کران

 

براندی پۆکۆ نوێترین دوو مۆبایلی خۆی بە ناوی Poco M5 و Poco M5s نمایش کرد، بەهێز کراون بە چیپسێتی میدیاتێک و پاتری 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرن و نرخێکی گونجاویان هەیە

 

Poco M5

 

مۆبایلی Poco M5 ڕوونمایەکی قەبارە 6.58 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونمای 90 هێرتز و تێکڕای نوێ بوونەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز، بە پارێزەری Gorilla Glass ڕوونماکەی پارێزراوە و نۆچێکی شێوە چاڵ لە خۆ دەگرێت کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ تێیدا جێگیر کراوە

 

چیپسێتی Mediatek Helio G99 بە قەبارەی 6 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کراوە، جۆری ڕامی LPDDR4X و جۆری بیرگەی UFS 2.2ـە، پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 18 وات لە خۆ دەگرێت

 

لە دواوەیدا سێ کامێرا بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 2 مێگاپێکسڵ ماکرۆ و 2 مێگاپێکسڵ قووڵی لە خۆ دەگرێت

 

مۆبایلەکە بەمزووانە لە بازاڕەکانی کوردستان بەردەست دەبێت و نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت لە کوردستان لە نێوان 165 بۆ 170 دۆلار دەبێت

 

Poco M5s

 

مۆبایلی Poco M5s ڕوونمایەکی قەبارە 6.43 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونمای 60 هێرتز لە خۆ دەگرێت و نۆچێکی شێوە چاڵ لە خۆ دەگرێت کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ تێیدا جێگیر کراوە

 

چیپسێتی Mediatek Helio G95 بە قەبارەی 12 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کراوە، جۆری ڕامی LPDDR4X و جۆری بیرگەی UFS 2.2ـە، پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات لە خۆ دەگرێت

 

بڕوانامەی IP53 هەیە بۆ دژە پرشەی ئاو و پەنجەمۆری لاتەنیشت لە خۆ دەگرێت و دەرچەی هێدفۆن جاکی هەیە

 

لە دواوەیدا سێ کامێرا بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی و 8 مێگاپێکسڵ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ ماکرۆ لە خۆ دەگرێت

 

مۆبایلەکە بەمزووانە لە بازاڕەکانی کوردستان بەردەست دەبێت و نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت لە کوردستان لە نێوان 175 بۆ 180 دۆلار دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/1uBZ6zY
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە