سامسۆنگ یەکەمین مۆنیتەری OLED ـی ڕاگەیاند بە ناوی Odyssey OLED G8، مۆنیتەرەکە پشتگیری لە تایبەتمەندی Samsung Gaming Hub دەکات کە دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە کار بە خزمەتگوزارییەکانی Nvidia GeForce Now و Google Stadia و Xbox Game Pass بکرێت بە بێ ئەوەی پێویستی بە کۆنسۆڵ و کۆمپیوتەر هەبێت
قەبارەی 34 ئینجە و ڕوونی 3,440 * 1,440 پێکسڵە و تێکڕای نوێ بوونەوەی 175 هێرتزە، هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی AMD FreeSync Premium دەکات بۆ باشتر کردنی تێکڕای نوێ بوونەوە و ڕوونی و ڕووناکی ڕوونماکە و گونجاندنی ڕوونماکە لەگەڵ ئەو GPU ـیەی کاری پێ دەکەیت، هەروەها بڵندگۆی ستیریۆی 5 واتی لەسەر جێگیر کراوە
دەرچەی Micro HDMI 2.1 و Mini DisplayPort 1.4 و USB-C لە خۆ دەگرێت، لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵ بەردەست دەبێت و سامسۆنگ بە فەرمی نرخی بەرهەمەکەی ئاشکرا نەکردووە
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/tTcax1S
via IFTTT