بە فەرمی لاپتۆپی چەماوەی Lenovo ThinkPad X1 Fold Gen 2 نمایش کرا

 

دوو ساڵ پێش ئێستا، لینۆڤۆ یەکەمین لاپتۆپی لە جیهاندا نمایش کرد کە چەماوە بێت، ئێستا نەوەی دووەمی لاپتۆپی چەماوەی بە گۆڕانکاری بەرچاو لە ناوەوە و دەرەوەدا نمایش کرد، Lenovo ThinkPad X1 Fold Gen 2، نەوەی یەکەمی لاپتۆپەکە وەک بەرهەمێکی Concept دەردەکەوت و لینۆڤۆ ڕاو بۆچونەکانی وەر گرت لە لایەن بەکارهێنەران و نەوەی دووەمی لاپتۆپەکەی نمایش کرد

ڕوونماکەی 16.3 ئینجە بە پانێڵی OLED ـی کۆمپانیای سامسۆنگ، بە ڕوونی 2024 * 2560 پێکسڵ و ڕووناکی تاوەکو 600 نیت، هەروەها پشتگیری لە پێنووسی زیرەکیش دەکات، وە کاتێک دەچەمێنرێتەوە، ڕوونمایەکی 12 ئینجی بەردەست دەبێت کە ئەگەر پەیوەست بکرێت بە تەختەکلیلی بێتەل وەک لاپتۆپ و دێسکتۆپ دەتوانرێت بەکار بهێنرێت

لە ناوەوە، لاپتۆپەکە نوێترین پرۆسێسەری نەوەی دوازدەیەمی Intel Core i5 و Core i7 vPro لە خۆ دەگرێت، لەگەڵ ڕام بە قەبارەی 32 گێگابایت لە جۆری LPDDR5 و 1 تێرابایت بیرگە لە جۆری SSD

 

سێ دەرچەی USB Type-C لە خۆ دەگرێت کە دووانیان پشتگیری لە Thunderbolt 4 دەکات، هەروەها بژاردەیەک لە لاپتۆپەکە بەردەستە کە سیم کارد دەخوێنێتەوە و پشتگیری لە ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم (5G) دەکات، هەروەها سێ بڵندگۆ بە پشتگیری تایبەتمەندی Dolby Atmos لەسەر جێگیر کراوە

 

کامێرایەکی 5 مێگاپێکسڵی و کامێرای تیشکی خوار سوور (IR Camera) لە خۆ دەگرێت، تەختەکلیلێکی گەورەتری بە پشتگیری haptic touchpad لە خۆ دەگرێت و بڕوانامەی Bluetooth 5.3 هەیە لەگەڵ بڕوانامەی MIL-STD-810H بۆ بەهێزی(خۆگر-قایمی) بەرهەمەکە، نرخی بەرهەمەکە بریتییە لە 2,499 دۆلار و لە مانگی 11ی ئەمساڵ دەست دەکرێت بە فرۆشتنی



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Gm7xihN
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە