وەشانی iOS 16 کەی بەردەست دەبێت و کام ئامێرانە پشتگیری لێ دەکەن؟

 

وەشانی iOS 16 بۆ یەکەمین جار لە مانگی 6 و لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ (Apple Worldwide Developers Conference) نمایش کرا، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا ئەپڵ وەشانی تاقیکاری لە وەشانی iOS 16 بڵاو دەکاتەوە، تاوەکو دواجار و لەگەڵ کۆنگرەی نمایش کردنی ئایفۆن 14 و بەرهەمە نوێیەکانی ئەپڵ، ئەپڵ وادەی بەردەست خستنی وەشانی iOS 16 جێگیر و فەرمی بڵاو کردەوە

 

وەشانەکە لە ڕۆژی 12ی ئەم مانگە واتە دوو ڕۆژی تر و لە ڕۆژی دوو شەممە بەردەست دەبێت، هەروەها ئەو مۆبایلانەی ناویان لەم لیستەدا هاتووە وەشانەکەیان پێ دەگات:

 

iPhone 13

Phone 13 Mini

iPhone 13 Pro

iPhone 13 Pro Max

iPhone 12

iPhone 12 Mini

iPhone 12 Pro

iPhone 12 Pro Max

iPhone 11

iPhone 11 Pro

iPhone 11 Pro Max

iPhone XS

iPhone XS Max

iPhone XR

iPhone X

iPhone 8

iPhone 8 Plus

iPhone SE (نەوەی دووەم و دواتر)

 

واتە لە وەشانەکەی ئەمساڵدا هەردوو مۆبایلی ئایفۆن 7 و ئایفۆن 7 پڵەس بێبەش دەکرێن و چیدیکە وەشانی نوێیان پێ ناگات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/kHr3Dfw
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە