مایکرۆسۆفت ڕێگە دەدات بۆ چەند ساڵێکی دیکەش زنجیرە یاری Call of Duty لەسەر پلەیستەیشن بەردەست بخرێت

 

هەواڵێکی خۆش بۆ هەوادارانی زنجیرە یاری Call of Duty لەسەر کۆنسۆڵی پلەیستەیشن، مایکرۆسۆفت دڵنیایی دەدات لە پاش ئەوەی کە ستۆدیۆی Activision Blizzard کڕییەوە زنجیرە یاری Call of Duty لەسەر کۆنسۆڵی پلەیستەیشن بەردەست دەبێت، بەهەمان شێواز کە بۆ ئێکس بۆکس بەردەست دەبێت بە بێ هیچ جیاوازییەک

 

سەرۆکی ئێکس بۆکس Phil Spencer لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر ئەم باسەی پشت ڕاست کردەوە و ڕایگەیاند سۆنی بەشێکی گرنگە لە پیشەسازییەکەی ئێمەدا و پەیوەندییەکەمان بە نرخ دەزانین

 

مەبەست لە “چەند ساڵی داهاتوو” کە یاری Call of Duty لەسەر پلەیستەیشن بەردەست بخرێت بە دیاری کراوی چەند ساڵی ترە نازانرێت، لە سەرەتای ڕێککەوتنی ئێکس بۆکس بۆ کڕینی ستۆدیۆی Activision Blizzard بەکارهێنەرانی پلەیستەیشن ترسیان لێ نیشتووە لەوەی یارییەکانی ئەو ستۆدیۆیە تایبەت بکرێن بە ئێکس بۆکس، بەڵام لە ئێستادا ئەمە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە و دڵنیایی دەدات بۆ چەند ساڵێکی دیکەش یارییەکان تەنها تایبەت نابن بە ئێکس بۆکس



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/AWGaPC6
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە