هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید

 

یەکێتی ئەورووپا پێشنیاری کردووە و دەیەوێت کە ئەو کۆمپانیایانەی کە لە ئەورووپا مۆبایل دەفرۆشن، بە لایەنی کەمەوە بۆ هەموو مۆبایلێک 5 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایش و 3 ساڵ نوێ کردنەوەی وەشانی ئەندرۆید ڕەوانەی بەکارهێنەران بکەن، هەروەها دەبێت لە ماوەی دوو مانگدا ئەو نوێکردنەوانە بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەست بخەن

 

سامسۆنگ و گووگڵ تاکە کۆمپانیای ئەندرۆیدن کە بەڵێنی 5 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایش بۆ مۆبایلەکان دەدەن، ئەویش بۆ هەندێک مۆبایل نەوەک هەموو مۆبایلێک، هەروەها سامسۆنگ 4 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆیدیش بۆ هەندێک لە مۆبایلەکان بەردەست دەخات، لە کاتێکدا گووگڵ و براندەکانی دیکە 3 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید بەردەست دەخەن

 

لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەدا، بە پلەی یەکەم مۆبایلە ئاست ناوەند و ئاست نزمەکان سوودمەند دەبن، چوونکە زۆرجار یەک ساڵ یان دوو ساڵ نوێکردنەوەیان بۆ دابین دەکرێت، هەروەها یەکێتی ئەورووپا ئاماژەی بەوەش کردووە کە نابێت پاتری مۆبایلەکان دوای نوێکردنەوەیان توانای خۆی لەدەست بدات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/eYzO3yC
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە