یەکێتی ئەورووپا دەیەوێت مۆبایلەکان زیاتر خۆڕاگر بن و ئاسانتر چاک بکرێنەوە

 

لە نووسراوێکی نوێی یەکێتی ئەورووپادا دەرکەوتووە یەکیەتییەکە دەیەوێت کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری مۆبایل ناچار بکات مۆبایلەکان زۆر خۆڕاگرتر(Durable-قایم) درووست بکەن و کارێک بکەن مۆبایلەکان ئاسانتر چاک بکرێتەوە لە کاتی بوونی شکاوی یان کێشە لە بەشێکیاندا، ئەم پێشنیازە ئامانج لێی کەم کردنەوەی پاشماوەی ئەلیکترۆنی و لە کۆتاییدا کەم بە فیڕۆ دانی کاربۆنە

 

لە پێشنیازەکەدا داوا دەکرێت کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان 15 پارچەی مۆبایل لە پاتری، ڕوونما، بارگاوی کەرەوە، کەڤەر، میمۆری کارد دوای پێنج ساڵ لە نمایش کردنی مۆبایلێک بۆ بەکارهێنەر بەردەست بخات و بەرهەمهێنەر هێندە سادە مۆبایلەکان درووست بکات کە بەکارهێنەر بتوانێت لای خۆیەوە پارچەکان بگۆڕێت

 

لە پێشنیازەکەدا هاتووە کە دەبێت کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان بەڵێنی ئەوە بدەن ڕێژەی پاتری 80% کەمتر نەبێت دوای 1,000 جار بارگاوی کردنەوە یان پاتری دابین بکەن بۆ بەکارهێنەر بۆ ماوەی 5 ساڵ، هەروەها دەبێت نوێکردنەوەی نەرمەواڵە(سۆفتوێر) کاریگەری لەسەر تەمەنی پاتری نەبێت، بەڵام ئەم پێشنیازە مۆبایلە چەماوەکان ناگرێتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/eyEHQ8q
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە