جیاوازی چییە لە نێوان ڕوومی گڵۆباڵ و چینی لە مۆبایلە زیرەکەکاندا؟

 

ئێستا لە بازاڕەکانی جیهان و بە تایبەت کوردستان مۆبایلی جۆراوجۆر بە وەشانی جیاواز جیاواز هاوردە دەکرێت، یەکێک لەو دەستەواژانەی لە مۆبایلەکانی ئەندرۆیددا بەرگوێمان دەکەوێت بریتییە لە جۆری ڕووم، ڕوومی چینی یان ڕووماڵی گڵۆباڵ؟، جیاوازیان چییە؟

 

1- ڕوومی گڵۆباڵ بۆ بازاڕە جیهانییەکان وەک لە ناوەکەیدا دیارە درووست دەکرێت، بەڵام دەتوانیت ڕوومی چینیش بەکار بهێنیت (لە کاتی بەکارهێنانی ڕوومی چینی هەندێک ئەپی تایبەت بێ سوود دەبن، چوونکە تەنها لە ناوخۆی چین کار دەکەن).

 

2- ئەگەر بتەوێت ڕوومی چینی وەک گڵۆباڵ بەکار بهێنیت، دەبێت ئەپەکانی گووگڵ (گووگڵ پلەی، جیمەیڵ و هتد..) داببەزێنیت چوونکە ڕوومی چینی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵ لە خۆ ناگرێت.

 

3- ڕوومی گڵۆباڵ کۆگای گووگڵ پلەی بۆ زەخیرە کردنی ئەپەکان لەسەر جێگیر کراوە، بەڵام ڕوومی چینی کۆگای جیاوازی لێیە و زۆرینەی ئەپەکانی کۆگای گووگڵ پلەی تێدا دەست دەکەوێت.

 

4- نوێکردنەوەی کۆمپانیا چینییەکان بۆ مۆبایلەکان زووتر دەگات بە ڕوومی وڵاتەکە(ڕوومی چینی) بەروارد بە گڵۆباڵ.

 

5- زۆرینەی کۆمپانیاکان لەگەڵ وەشانی چینی لە نێو مۆبایلەکەدا بژاردەی (ROOT) کردن بەردەست دەخەن، لە کاتێکدا بۆ ڕوونی گڵۆباڵ دەبێت بە پرۆگرامی دیکە ئەنجام بدرێت

 

ئەمانە جیاوازی سەرەکی بوون لە نێوان ڕوومی چینی و ڕوومی گڵۆباڵ، جیاوازی زۆر وردتر هەن بەڵام گشتگیر نین، واتە بە پێی کۆمپانیای بەرهەمهێن دەگۆڕێت، هەندێک کۆمپانیا جیاوازی نێوان ڕوومی گڵۆباڵ و چینی کەمە و هەندێک بە پێچەوانەوە، بەڵام بە گشتی ڕوومی چینی ئاستی باشتر پێشکەش دەکات بەراورد بە گڵۆباڵ(بێگومان ئەمە بۆ کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری چینی)، بێگومان بۆ کەسێک لە دەرەوەی چین بێت ڕوومی گڵۆباڵ یاخوود ڕوومی تایبەتی هەندێک وڵات لەبەر هەندێک تایبەتمەندی بژاردەیەکی باشتر دەبێت، دەتوانن بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن و توانای مۆبایلی می 11 بە ڕوومی چینی و گڵۆباڵ بەروارد بکەن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/rlY24tI
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە