ساڵی داهاتوو ئەپڵ ئایفۆنی ئەڵترای دەبێت!

 

تەنها چەند هەفتەیەک بەسەر نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی ئایفۆن 14 ـدا تێپەڕیوە، پێشبینییەکان بۆ زنجیرەی نوێی ئایفۆن واتە ئایفۆن 15 دەستی پێ کردووە (لە ئێستادا پێشبینی تەنها لە لایەن کەسە زۆر متمانە پێکراوەکانەوە دەکرێت)، بە پێی وتەی Mark Gurman ساڵی داهاتوو ناوی پرۆ ماکس لە زنجیرە مۆبایلی ئایفۆن 15 نابینین!، بەڵکو ناوی ئایفۆن 15 ئەڵترا دەبینین و ئەپڵیش هاوشێوەی سامسۆنگ و شاومی باشترین بەرهەمی بە پاشگری ئەڵترا دەبێت

 

ئەم دزەپێکەرە لە ساڵی 2020 و لەگەڵ نمایش کردنی ئایفۆن 12 ڕایگەیاند ئەپڵ بۆ ساڵی 2023 و لەگەڵ ئایفۆن 15 دەرچەی Type-C بەردەست دەخات!، گۆڕینی ناو بۆ ئەپڵ شتێکی ئاساییە و پێشووتر ڕوویداوە، بۆ نموونە لە ئایفۆنە سەرەتاییەکاندا پاشگری S بۆ باشترین بەرهەم بوون دواتر پاشگری Plus و دواتر پرۆ و پرۆ ماکس، بۆیە ئێستاش چاوەڕوان کراوە پاشگری ئەڵترا بۆ باشترین بەرهەمی ئەپڵ ببینین.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/bAWqZQU
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە