باشترین و ئاسانترین زمانەکانی پرۆگرام کامانەن بۆ درووست کردنی یاری؟

 

پەرەپێدانی یارییە ڤیدیۆییەکان بەردەوامە و لە ئێستادا بوارێکی زۆر بەربڵاوە، ساڵانە چەندین زمان بۆ ئەو مەبەستە بەکار دێن و چەندین زمانی دیکە درووست دەکرێت، بۆ فێربوون و پەرەپێدانی یاری پێویستت بە زمانی پرۆگرامسازی دەبێت و دەبێت ئەو زمانە هەڵبژێریت کە بە شێوەیەکی ئاسان فێر دەبیت و زۆرترین کاری پێ دەکرێت، ئێمەش بۆ ئەو مەبەستە ئاسانترین و باشترینەکانتان پێ دەناسێنین

 

Java

زمانی جاڤا تەواو گشتییە و بەکار دێت بۆ پەرەپێدان و درووستکردنی ئەپ لە بوارە جیاوازەکاندا، لە نێوانیاندا یارییە ڤیدیۆییەکان، جاڤا زمانێکی کلاسیکییە و لە ساڵی 90 ـەکانی سەدەی ڕابردووەوە لە گەشە کردندایە، بە پێی زۆرینەی بۆچوونەکان جاڤا زمانێکی نایابی پرۆگرامسازییە بۆ فێربوون لە سەرەتادا و بە بنچینەی زۆرینەی زمانەکانی دیکە دادەنرێت، هەروەها بۆ درووست کردنی یاریش

 

Python

زمانی پایثۆن لەم دواییەدا زۆر بەناوبانگ بوو، بەهۆکاری یەکەم لەبەر ئەوەی زمانێکی ئاست نزمە و ئاسانە بۆ فێر بوون، هەروەها بۆ مەبەستی پەرەپێدان و دروستکردنی یاریش تەواو نایابە، یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییە نایابەکانی زمانەکە بریتییە لە کار کردن لەگەل بزوێنەرە جیاوازەکانی وەک Unreal Engine و هتد…، هەروەها دەتوانیت بە زمانەکە یاری سێ ڕەهەندی (3D) پەرە پێ بدەیت

 

Lua

یەکێک لە ئاسانترین زمانەکانی پرۆگرامسازی کە بەردەست بێت بریتییە لە Lua، یارییە بەناوبانگە کۆنەکانی وەک Angry Birds و هتد.. بەم زمانە پەرەیان پێ دراوە و زمانەکە بە شێوەیەکی گشتی بەکار دێت بۆ پەرەپێدانی یاری سادە و دوو ڕەهەندی، بە شێوەیکی گشتی بژاردەیەکی زۆر نایابە بۆ ئاستی سەرەتا و پشتگیری لە بزوێنە جیاوازەکان دەکات

 

C#

سی شارپ، زمانێکە ئاسان نییە بۆ فێربوون و ئاست بەرزە، بە تایبەتی بۆ درووست کردنی یارییەکان، ئەگەر ئارەزووی پەرەپێدانی یاری Casual یان AAA(یاری ئاست بەرز) دەکەیت ئەوا #C بژاردەکەیە، زمانەکە پشتگیری لە زۆر لە بزوێنەرە جیاوازەکان دەکات لە نێویاندا Unity و Unreal Engine



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/y8ADQd9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە