ژمارەی ڕیکلامەکانی یوتیوب زیاد دەبێت

 

یوتیوب، بەناوبانگترین پلاتفۆرمی ڤیدیۆ بۆ فێرکاری و یاری و فێربوون و چەندین بابەتی دیکە، خاوەندارێتی دەکرێت لە لایەن گووگڵەوە، فۆرماتێکی نوێی ڕیکلام کردن لە سەرەتای ئەم مانگەوە جێبەجێ دەکات بە بێدەنگی، بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە بەشداری یوتیوب پریمیەمیان نەکردووە، واتە بەشدار بووی خۆڕایی، پێش ئەوەی ڤیدیۆیەک بکەیتەوە، 5 ڕیکلام پیشان دەدات

ئەم ناڕەزاییە بینراوە لە تۆڕی تویتەر و Reddit، بەکارهێنەرانی یوتیوبی خۆڕایی گازندەی ئەوە دەکەن لە جیاتی بوونی 2 ڕیکلام لە کاتی کردنەوەی ڤیدیۆیەک، 5 ڕیکلام دەردەکەوێت، لە هەندێک گازندەکاندا بەکارهێنەران باس لەوە دەکەن ناتوانرێت ڕیکلامەکان بپەڕێندرێت(Skip بکرێت) لە کاتێکدا لە ئێستادا دەتوانرێت ڕیکلامەکان بپەڕێندرێت

سەبارەت بەو بابەتە، پەڕەی فەرمی یوتیوب ڕایگەیاندووە بەڵێ ئەم فۆرماتە نوێیەی ڕیکلام بوونی هەیە و 5 ڕیکلام پیشان دەدرێت کە درێژی هەر یەکەیان 6 چرکەیە و ناتوانرێت بپەڕێندرێت، لە پاش ئەم وەڵام دانەوەیە گازندەیەکی زۆر ڕووبەڕووی تۆڕەکە کراوەتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/RzpcLk6
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە