بە فەرمی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch Ultra نمایش کرا

 

دوای زیاتر لە ساڵێک دەنگۆ، لە کۆتاییدا ئەپڵ وەشانێکی جیاواز و نایابی لە کاتژمێرە زیرەکەکانی نمایش کرد، Apple Watch Ultra، کاتژمێرە نوێیە بەهێز و نایابەکەی ئەپڵ، کاتژمێرەکە ئێستا بە باشترین کاتژمێری ئەپڵ دادەنرێت لە ڕووی تایبەتمەندییەوە و بە تەواوەتی بە شێوەیەکی بەهێز دیزاین کراوە بۆ کاری دەرەوە

دوگمەی لاتەنیشت پارێزەری هەیە و قەبارەی 49ملمە بە بەرگێکی تیتانیۆمەوە، هەروەها digital crown دیزاین کراوەتەوە، پشتگیری لە Cellular دەکات و پاترییەکەی بەرگەی 36 کاتژمێر کار کردن دەگرێت، لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی Low Power Battery Life دەتوانرێت کار بە کاتژمێرەکە بکرێت بۆ ماوەی 60 کاتژمێر

ئەم کاتژمێرە نوێیەی ئەپڵ لاپەڕەیەکی نوێیە بۆ ئەپڵ، کاتژمێرەکانی ئەپڵ تاوەکو ئێستا بۆ لایەنی تەندرووستی و تایبەتمەندی پەرەیان پێ دراوە، بەڵام لەگەڵ وەشانی ئەڵترا زیاتر گرنگی بە لایەنی لەش جوانی(Fitness) دەدرێت

 

بە شێوازێکی زۆر نایاب تایبەتمەندی GPS لە کاتژمێرەکەدا باشتر کراوە و مۆدی زۆر نایابی وەرزشی لە خۆ دەگرێت، لە مەلەوانی و ڕاکردن و هتد…

کاتژمێرەکە لە ڕۆژی 23ی ئەم مانگەدا بە نرخی 799 دۆلار بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/1KpzR9D
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە