بە فەرمی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch Series 8 نمایش کرا

 

ئەپڵ نوێترین کاتژمێری زیرەکی لە زنجیرە کاتژمێرە زیرەکەکانی بە ناوی Apple Watch Series 8 ڕاگەیاند، کاتژمێرەکە هەستەوەرێکی پلەی گەرمی نوێ تایبەت بە تەندرووستی خانمان لە خۆ دەگرێت کە ئەپڵ زۆر بە گرنگ ناوی دەبات، ئەپڵ دەڵێت 5 چرکە جارێک کاتژمێرەکە پشکنینی پلەی گەرمی بۆ خانمەکە دەکات، بە درێژایی شەوێک، کە ئەمە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە چاودێری کردنی سووڕی هێلکەدان و مانگانە

هەروەها کاتژمێرەکە دوو هەستەوەری نوێی جووڵەی تێدایە بۆ ئەوەی ئاگادار کردنەوە بنێرێت بۆ لایەنی پەیوەندیدار ئەگەر تووشی ڕووداوێکی سەختی ئۆتۆمبێل بوویت، کاتژمێرە نوێیەکەی ئەمساڵ جگە لە ڕوونمایەکی پڕتر بە تایبەتمەندی Always On Display، بارگاوی کەرەوەی خێراتر، بەرگەگرتنی باشتر بە شێوەیەکی گشتی بەرامبەر ئاو و تۆز و هتد..، ڕەنگی نوێ لە خۆ دەگرێت

 

کاتژمێرەکە بەرگەی 18 کاتژمێر کار کردن دەگرێت بە یەکجار بارگاوی کردنەوە، بەڵام ئەپڵ دەڵێت دۆخێکی نوێ بە ناوی Low Power Battery Life توانای کار کردن بە کاتژمێرەکە بۆ ماوەی 36 کاتژمێر دەبەخشێت، هەروەها ئەم تایبەتمەندییە بۆ کاتژمێری زیرەکی Apple Watch Series 4 و سەرووتر بەردەست دەبێت

کاتژمێرەکە لە ڕۆژی 16ی ئەم مانگەدا بەردەست دەبێت بە دوو جۆر نرخ و وەشان، نرخی ئەو جۆرەی کە تەنها تایبەتمەندی GPS لە خۆ دەگرێت بریتییە لە 399 دۆلار، هەروەها ئەگەر GPS و Cellular لە خۆ بگرێت نرخی بریتییە لە 499 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/0JoaB1I
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە