بە فەرمی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch SE نوێ نمایش کرا

 

بە فەرمی ئەپڵ وەشانێکی نوێ کراوە و باشتر کراوی کاتژمێری زیرەکی Apple Watch SE نمایش کرد، بە نزیکەیی هەمان هەستەوەرەکانی Apple Watch Series 8 لە خۆ دەگرێت وەک ئاگادار کردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار لە کاتی ڕووداو و هەمان چیپی S8 لە خۆ دەگرێت کە لەسەر Apple Watch Series 8 جێگیر کراوە، هەروەها بە سێ ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت

ئەپڵ نرخەکانی دابەزاندووە، مۆدێلی GPS نرخی بریتییە لە 249 دۆلار، هەروەها بۆ GPS و سیم کارد بریتییە لە 299 دۆلار، لە کاتێکدا بۆ نەوەی پێشووتر نرخی جۆری GPS بریتی بوو لە 279 دۆلار و جۆری GPS و سیم کارد بریتی بوو لە 329 دۆلار، وە لە ڕۆژی 16ی ئەم مانگە بەردەست دەبێت، کاتژمێرەکە بەناوبانگە بۆ بەکارهێنان لە لایەن منداڵانەوە و چاودێری کردنی دایباب بەسەریانەوە، هەروەها ئەپڵ دەڵێت کاتژمێرەکە 20% خێراترە بەراورد بە وەشانی پێشووی کاتژمێرەکە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ZxKNYo4
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە