بیستۆکە بێتەلە چاوەڕوان کراوەکەی ئەپڵ لە کۆتاییدا نمایش کرا، ئەپڵ وەشانی دووەمی لە بیستۆکی بێتەلی ئێیەرپۆدز پرۆ نمایش کرد، ئەپڵ چیپی H2 لەسەر کاتژمێرە زیرەکەکە جێگیر کردووە بە باشتر کردنی کوالێتی دەنگ و دوو هێندە کەم کردنەوەی ژاوە ژاو
بیستۆکە نوێیەکە پشتگیری لە Find my دەکات، کە یارمەتیدەرە لە دۆزینەوەی بیستۆکەکە لە کاتی ون بوونی، هەروەها بە کەیبڵی Lightning و بارگاوی کەرەوەی MagSafe و بارگاوی کەرەوەی کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ بارگاوی دەبێتەوە، هەروەها پاترییەکی باشتر لە خۆ دەگرێت کە بەرگەی 6 کاتژمێر کار کردن بە یەکجار بارگاوی کردنەوە دەگرێت
نرخی بیستۆکەکە بریتییە لە 249 دۆلار و لە ڕۆژی 9ی ئەم مانگەدا بەردەست دەبێت، چەندین قەبارەی جیاواز لە لاستیکی گوێی لەگەڵ بەردەست دەخرێت بۆ قەبارە جیاوازەکانی گوێ
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/FpyfiSH
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..