یوبیسۆفت نرخی یاری AAA بەرز دەکاتەوە

 

لە کۆتاییدا یوبیسۆفتیش هاتە سەر ڕێچکەکە، لە زووەوە کۆمپانیاکانی دیکە یاری AAA بە نرخی 70 دۆلار دەفرۆشن، یاری AAA بریتین لە یاری نایاب و ئاست بەرزی ئەو کۆمپانیایە، یوبیسۆفت نرخی بەرز نەکردەوە و بووە جێگای دڵخوازی زۆرینەی گەیمەران، بەڵام لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە Yves Guillemot پشت ڕاستی کردەوە یارییە AAA ـەکانی کۆمپانیاکە نرخیان بەرز دەبێتەوە بۆ 70 دۆلار

 

یەکەمین یاریش بەم نرخە بەردەست ببێت بریتییە لە یاری Skull & Bones لە کۆگای Amazon، بەڵام هێشتا یارییە لە کۆگای یوبیسۆفت خۆی بە نرخی 60 دۆلارە و تۆ دەتوانیت 10 دۆلار پاشەکەوت بکەیت بە کڕینی یارییەکە لە کۆگای یوبیسۆفت

 

بەرز کردنەوەی نرخی یارییەکان لەگەڵ هاتنی نەوەی نوێی کۆنسۆڵەکان بوو، بە بیانووی زۆری تێچووی یارییەکان بۆ کۆنسۆڵە نوێیەکان



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/1dfgc0u
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە