90 ڤیدیۆ لە یاری GTA VI دزەی پێ کرا

 

ئەم دوا نیوەڕۆیە تەواوی گەیمەران شۆک کران!، 90 ڤیدیۆ لە یاری GTA VI بە قەبارەی 3 گێگابایت بڵاو کرایەوە و دزەی پێ کرا، پێگەی PC Gamers ئەم هەواڵەی پشت ڕاست کردەوە، تاوەکو ئێستا دیار نییە چۆن ئەم ڤیدیۆیانە و زانیارییەکان دزەیان پێ کراوە، بەڵام گوایە کارمەندێکی ڕۆکستار خۆی ئەم کارەی ئەنجام داوە، هەروەها دەگوترێت زانیاری زیاتر و پێدەچێت Source Code یارییەکەش دزەی پێ بکرێت

 

دزەپێکردنە لەگەڵ وەسفی پێشووتری یارییەکە یەک دەگرێتەوە، وەک ئەوەی کە باس کرابوو یاری بە کارەکتەری ئافرەت دەکرێت، ئەم ڤیدیۆیانە ئێستا لە تۆڕی تویتەر و یوتیوب و Reddit و تەواوی سەکۆکانی دیکە بڵاو دەکرێنەوە، بە پێی زانیارییەکان یارییەکە زیاتر لە دوو ساڵی ماوە تاوەکو بڵاو بکرێتەوە و ئەم کلیپە دزەپێکراوانە پێدەچێت سەرەتای پەرەپێدانی یارییەکە بێت

ئەمە یەکەمین جار نییە زانیاری گەورە و زەبەلاح لەسەر یارییەکانی ڕۆکستار دزەی پێ بکرێت، پێشووتریش زانیاری زۆر ورد و درشت لەسەر یاری Red Dead Redemption 2 بڵاو کرایەوە پێش نمایش کردنی و دواتر بە پارە پێگەکان قایل کران بە سڕینەوەی



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/bHzUR6X
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە