تۆیۆتا بڕی 5.6 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە بواری پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ژاپۆن و ئەمریکا ئەنجام دەدات

 

تۆیۆتا وەبەرهێنانی زیاتر لە بواری پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئەنجام دەدات بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی زیاتر لە ساڵانی داهاتوودا، کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە دەیەوێت تاوەکو 730 ملیار یەنی ژاپۆنی (5.6 ملیار دۆلاری ئەمریکی) وەبەرهێنان لە بواری پاتری ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئەنجام بدات

 

لەو بڕە پارەیە، تۆیۆتا بە بڕی 400 ملیار یەنی ژاپۆنی (3.1 ملیار دۆلاری ئەمریکی) وەبەرهێنان لە ژاپۆن لە کۆمپانیای Himeji Plant of Prime Planet Energy & Solutions Co و لە موڵکەکانی تۆیۆتا خۆی ئەنجام دەدات و کۆمپانیاکە بە بڕی 325 ملیار یەنی ژاپۆنی (نزیکەی 2.5 ملیار دۆلاری ئەمریکی) لە ئەمریکا و لە باکووری کالیفۆرنیا وەبەرهێنان ئەنجام دەدات

 

بەم وەبەرهێنانە، تۆیۆتا 40GWh وزەی دەست دەکەوێت کە گونجاوە بۆ کار پێکردنی 400,000 ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە پاتری 100kWh و زیاتر لە 500,000 ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە پاتری 75kWh، وەبەرهێنان لەم دامەزراوە نوێیانە لە نێوان ساڵی 2024 بۆ 2026 دەست پێ دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/4KMRzqN
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە