بە فەرمی مۆبایلی هواوەی مەیت 50 لە چین نمایش کرا

 

دوای نزیکەی دوو ساڵ، هواوەی نەوەی نوێی لە زنجیرەی هواوەی مەیت نمایش کرد، لە مانگی 11ی ساڵی 2020 هواوەی زنجیرە مۆبایلی مەیت 40 نمایش کرد، ئەمڕۆش کۆمپانیاکە زنجیرە مۆبایلێکی نوێ و باشتر کراوی بە ناوی هواوەی مەیت 50 نمایش کرد، لەم بابەتەدا تەنها باس لە تایبەتمەندی هواوەی مەیت 50 دەکرێت و لە بابەتەکانی داهاتوو تایبەتمەندی و نرخی جۆری پرۆ و جۆری تایبەت دەخرێنە ڕوو

 

وەک دیزاین مۆبایلەکە بە نزیکی هاوشێوەیە لەگەڵ دیزاینی مۆبایلی هواوەی مەیت 40، لایەکان و پشتەوەی چەماوەن و لە دواوەی کامێرای شێوە بازنەیی لە خۆ دەگرێت، هەروەها لە پێشەوەی چاڵی ڕوونما هەیە و لێوارەکانی بە ڕادەیەکی زۆر باش کەم کراونەتەوە

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی FHD+ (2700 x 1224) بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها وەڵامدانەوەی بۆ سەری پەنجەکان بە تێکڕای 300 هێرتز هەیە، بێگومان پەنجەمۆری ژێر ڕوونماش لە خۆ دەگرێت

مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لە خۆ دەگرێت بەڵام تەنها پشتگیری لە تۆڕی نەوەی چوارەم (4G) دەکات و پشتگیری لە 5G ناکات، هۆکارەکەی ڕوونە و دەگەڕێتەوە بۆ سزاکانی ئەمریکا، پاترییەکی قەبارە 4,460 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات و بارگاوی کەرەوەی بێتەل بە هێزی 50 وات و بارگاوی کەرەوەی پێچەوانە بە هێزی 7.5 وات دەکات

کۆمپانیاکە داهێنانی نوێی لە مۆبایلەکەدا جێگیر کردووە، بۆ نموونە کاتێک کە بە تەواوەتی پاتری مۆبایلەکەت خاڵی دەبێتەوە هێشتا دەتوانیت بۆ دۆخی فریاگوزاری مۆبایلەکە بەکار بهێنیت، واتە ئەگەر ڕێژەی پاتری مۆبایلەکەت 0% بێت هێشتا هەر دەتوانیت مۆبایلەکە بەکار بهێنیت چوونکە هەندێک لە خانەکانی پاترییەکە وزە زەخیرە دەکەن، هەروەها بۆ یەکەمین جار کۆمپانیاکە پەیوەندی مانگی دەستکرد بەردەست دەخات کە زۆر بە سوود دەبێت بۆ ئەو ناوچانەی 3G و 4G و 5G تێدا بەردەست نییە و بەکارهێنەر لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە دەتوانێت تەلەفۆن و نامە ئاڵوگۆڕ بکات

 

لە دواوەیدا 3 کامێرا لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ کامێرای سەرەکی بە هەستەوەری IMX766 و 13 مێگاپێکسڵ کامێرای گۆشە فراوان بە هەستەوەری Sony IMX688، هەروەها کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ بۆ 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و 100 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ بە پشتگیری OIS ـەوە، هەروەها بۆ یەکەمین جار پشتگیری لە XMAGE دەکات بۆ ئەزموونێکی باشتری فۆتۆگرافی، لە پێشەوەیدا کامێرای سێڵفی 13 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت

 

مۆبایلەکە بە 5 ڕەنگی جیاواز بەردەست دەخرێت، نرخی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت بریتییە لە 720 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت بریتییە لە 791 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت بریتییە لە 935 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/uN7G8b1
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە