ئایفۆنێک دەفرۆشرێت بە نرخی 35,000 دۆلار

 

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا(مزاد) مۆبایلی Original iPhone کە نەکراوەتەوە(پاکەتەکەی هەڵنەپچڕاوە) دەفرۆشرێت بە نرخی 35,000 دۆلار

 

بە پێی دیزاینی پاکەتەکە بێت، لە مانگەکانی سەرەتای بەردەست خستنی مۆبایلەکە (مانگی 6ی ساڵی 2007 مۆبایلەکە نمایش کراوە) ئەم یەکەیە کڕدراوە چوونکە لۆگۆی iTunes Store لەسەر پاکەتەکە نییە، کۆگای iTunes لە مانگی 9ی مانگی ساڵی 2007 بڵاو کرایەوە و پاش بڵاو کردنەوەی دیزاینی پاکەتی مۆبایلەکە گۆڕدرا و لۆگۆی کۆگای iTunes لەسەر پاکەتەکە دانرا

 

هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی مۆبایلەکە نەدراوە، بەڵام بە پێی ئەوەی کە هێشتا پاکەتەکەی هەڵنەپچڕاوە، دەبێت مۆبایلەکە نوێ بێت و هیچ بەکار نەهاتبێت، بە پێی وتەی زۆرینەی شارەزایانی تەکنەلۆژیا و ئابووری کڕینی ئەم جۆرە بەرهەمانە بە نرخێکی زۆر زۆر زیادەڕەوییە و ئالوودەبوونە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ProedxK
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە