جیپ پلانی وایە چوار ئۆتۆمبێلی کارەبایی نوێ تاوەکو ساڵی 2025 نمایش بکات

 

کۆمپانیای چیپ لە بڵاوکراوەیەکدا لە ڕۆژی 5 شەممە ڕایگەیاند تاوەکو ساڵی 2025 چوار ئۆتۆمبێلی کارەبایی نوێ بخاتە بازاڕەکانی جیهان، کۆمپانیاکە پلانی وایە تاوەکو ساڵی 2025 ببێتە پێشەنگی براندەکانی جیهان لە چەشنی SUV بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی، دوو لەو ئۆتۆمبێلانە Recon و Wagoneer دەبن لە بازاڕەکانی باکووری ئەمریکا و ئەورووپا، هەروەها سەرەتای ساڵی داهاتوو ئۆتۆمبێلی کارەبایی Avenger لە ئەورووپا بەردەست دەبێت

ئۆتۆمبێلی Recon بە فەرمی ساڵی داهاتوو نمایش دەکرێت و هەر سەرەتای ساڵی داهاتوو دەتوانیت داواکاری پێشوەختە بۆ ئۆتۆمبێلەکە ئەنجام بدەیت و سەرەتای ساڵی 2024 دەست دەکرێت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکە، ئۆتۆمبێلی Wagoneer تەواو نوێ دەبێت بە هێزی 600 ئەسپ و لە ماوەی 3.5 چرکە مەودای 0 بۆ 60 میل لە کاتژمێرێکدا دەبڕێت، هەروەها سەرەتای ساڵی داهاتوو داواکاری پێشوەختە بۆ ئۆتۆمبێلەکە دەست پێ دەکات، ئۆتۆمبێلی Avenger لە جۆری Compact SUV دەبێت و بە یەکجار بارگاوی کردنەوەی توانای هەیە مەودای 400 کیلۆمەتر ببڕێت، هەروەها لە چارەکی دووەمی ساڵی داهاتوو دەست بە بەردەست خستنی دەکرێت لە جیهاندا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/p05AhNI
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە