دوو باشترینەکەی هواوەی نمایش کران، 200 ئێکس زووم و زیاتریش

 

هواوەی نوێترین مۆبایلەکانی خۆی نمایش کرد، سەرەتا Huawei Mate 50 و دواتر جۆری پرۆ و جۆری تایبەتی RS Porsche Design (کرتە لێرە بکە بۆ خوێندنەوەی زانیارییەکان دەربارەی مۆبایلی Huawei Mate 50)

 

جۆری تایبەتی RS Porsche Design جگە لە دیزاینێکی نایاب و جیاواز، کامێرای دووربینی و ماکرۆ تێلەفۆتۆ لە خۆ دەگرێت، هەردوو مۆبایلەکە (جۆری پرۆ و جۆری تایبەت) خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 6.74 ئینجین لە جۆری OLED بە ڕوونی 1212 * 2616 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز

هەردوو مۆبایلەکە کار بە چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 دەکەن بەڵام پشتگیری لە ئینتەرنێتی تۆڕی نەوەی پێنجەم (5G) ناکەن بەڵکو لە ڕێگەی بەرگ(کەیس) ـێکی تایبەتەوە ئەم تایبەتمەندییەیان بۆ بەردەست دەخرێت

کامێرای سەرەکی دواوەی هەردووکیان ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە، بە پشتگیری OIS، پشتگیری لە XMAGE دەکات بۆ ئەزموونێکی باشتری فۆتۆگرافی، هەروەها کرانەوەی هاوێنەکانیان دەگۆڕێت لە نێوان f/1.4 و f/4.0، کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت لەگەڵ کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ بە پشتگیری OIS بۆ 200 هێندە نزیککردنەوەی جۆری دیجیتاڵ و 3.5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ، بەڵام جۆری تایبەتی RS Porsche Design کامێرای ماکرۆ تێلەفۆتۆ لە خۆ دەگرێت لەگەڵ کامێرای دوور بینی (Periscope) بە ڕوونی 48 مێگاپێکسڵ

لە پێشەوەیدا، کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و هەستەوەری سێ دووری ToF لە خۆ دەگرێت، هەروەها پاترییەکی 4,700 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 66 وات و 50 وات بۆ بێتەل و 7.5 بۆ بارگاوی کەرەوەی بێتەل لە خۆ دەگرێت

تایبەتمەندی تری دیار لەخۆی دەگرێت کە پەیوەندی مانگی دەستکردە(Satellite) بە پشت بەستن بە سەتەلایتێک کە پێی دەگوترێت Beidou، بە شێوەیەکی بنەڕەتی واتا دەتوانیت بەبێ ڕووماڵی تۆڕی پەیوەندی واتە بە بێ بوونی شبکە پەیام و شوێن لە ڕێگەی ئەم سەتەلایتەوە بنێریت.، هەروەها تایبەتمەندی Emergency Battery Saver لە خۆ دەگرێت کە ئەگەر ڕێژەی پاتری مۆبایلەکەت بوو بە 0% هێشتا کار دەکات بەهۆی هەندێک وزەی زەخیرە کراو لە نێو خانەکانی پاترییەکە

نرخی جۆری پرۆ 980 دۆلارە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و نرخی جۆری تایبەتی RS Porsche Design بریتییە لە 1,870 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/jei47Nq
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە