ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ـی ئه‌یلوولی 2022، شاهۆ شەریف، بەڕێوەبەری شۆو روومی ئەپڵ لە هەولێر به کوردستان 24ـی راگه‌یاند، نرخی ئایفۆن14 ـی نوێ به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌زیوه و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا نرخه‌كه زیاتر داببه‌زێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا نرخی ئایفۆن14 پرۆ ماكس كه دوێنێ نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 100 دۆلار بووه، ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی بۆ نزیكه‌ی هه‌زار و 700 دۆلار دابه‌زیوه، واتا له‌ماوه‌ی ته‌نها 24 كاتژمێردا نرخی ئایفۆن14 نزیكه‌ی چوار سه‌د دۆلاری له‌ده‌ستداوه. روونیشیكرده‌وه، ئێستا هه‌رزانترین جۆری ئایفۆن14 نرخه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی هه‌زار و 100 دۆلار.
بەڕێوەبەری شۆو روومی ئەپڵ لە هەولێر له‌باره‌ی هۆكاری دابه‌زینی نرخی ئایفۆن14 به كوردستان24ـی گوت: له رۆژانی سه‌ره‌تادا و به‌هۆی ئه‌و خواسته زۆره‌ی له‌سه‌ر مۆبایله نوێیه‌كه هه‌یه، نرخی مۆبایله‌كه گران بووه و فرۆشگاكانیش به‌شێوه‌یه‌كی گران فرۆشتوویانه، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕینی كات نرخه‌كه‌ی رۆژ به رۆژ زیاتر داده‌به‌زێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێشبینی دەکەین ته‌نیا له سنووری پارێزگای هه‌ولێر نزیکەی دوو تا سێ هه‌زار کەس مۆبایله‌كانیان بگۆڕن و مۆبایلە تازەکەی ئەپڵ بکڕن.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/AUzx4g9
via IFTTT