ئایفۆن 14 و ئایفۆن 14 پڵەس نمایش کران، بەڵام بە چیپسێتی ساڵی ڕابردوو!

 

ئەپڵ نوێترین دوو مۆبایلی خۆی بە ناوی ئایفۆن 14 و ئایفۆن 14 پڵەس نمایش کرد، بە نزیکەیی هەمان دیزاینی ئایفۆن 13 هەیە و هەمان چیپسێتی ئایفۆن 13 واتە Apple Bionic A15 لەسەر جێگیر کراوە، ئایفۆن 14 نرخی دەستپێکی بریتییە لە 799 دۆلار و نرخی جۆری پڵەس بریتییە لە 899 دۆلار، داواکاری پێشوەختە بۆ هەردوو مۆبایلەکە لە ڕۆژی 9ی ئەم مانگە دەست پێ دەکات و لە ڕۆژی 16ی ئەم مانگە دەست بە فرۆشتنی ئایفۆن 14 و لە ڕۆژی 7ی مانگی داهاتوو دەست بە فرۆشتنی ئایفۆن 14 پڵەس دەکرێت

هەردوو مۆدێلەکە پشتگیری لە Emergency SOS دەکەن، پێشووتر دەنگۆی زۆر دەربارەی ئەم تایبەتمەندییە هەبوو، ئەو پەیامە فریاگوزارییە لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکان (سەتەلایت) دەنێردرێت لە کاتێکدا کە شبکە نەما، ئەپڵ دەڵێت 15 چرکە بەسە بۆ وێنەیەکی ڕوونی شوێنی کەسەکە لە ئاسمانەوە و ناردنی بۆ لایەنی پەیوەندیدار بە زووترین کات بۆ هاوکاری کردنی کەسەکە لە ئەگەری نەبوونی شبکە، هەروەها تایبەتمەندییەکە ڕێنمایی بەکارهێنەر دەکات بە ئاڕاستەی درووستدا بڕوات تاوەکو ناوچەیەکی پارێزراو و هاتنەوەی نیشانە(شبکە)، ئەم خزمەتگوزارییە بۆ ماوەی 2 ساڵ بەخۆڕایی دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن 14 و ئایفۆن 14 پڵەس

 

ئایفۆن 14 قەبارەی ڕوونماکەی 6.1 ئینجە و ئایفۆن 14 پڵەس 6.7 ئینج، مۆدێلی پڵەس باشترین پاتری هەیە لە نێو ئایفۆنەکاندا، کامێرای سەرەکی دواوەی مۆبایلەکە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە بە کرانەوەی f/1.5، بە ڕێژەی 49% کامێراکە باشتر کراوە بۆ چرکاندنی وێنە لە دۆخی شەودا، هەروەها دوو هێندە خێراتر وێنە دەچرکێنێت لە هەمان دۆخدا، لەگەڵ کامێرای سێڵفی 12 مێگاپێکسڵی

 

تەکنەلۆژیایەکی نوێ بە ناوی “Photonic Engine” بەردەست دەبێت بۆ باشتر کردنی ڕێندەر کردنی ڕەنگەکان و باشتر کردنی جۆرایەتی وێنە لە دۆخی شەودا



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/w7M1BIu
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە