سەکۆی Edmodoی تایبەت بە پەروەردە و فێرکردن دوای 15 ساڵ لە خزمەت بە یەکجاری دادەخرێت!

ئێدمۆدۆ گەورە سەکۆی سەرهێڵی فێرکردن بۆ مامۆستایان و خوێندکاران بە یەکجاری و دوای 15 ساڵ ڕووناکییەکانیان دەکوژێننەوە و ماڵئاوایی دەکەن! بەداخەوە!

ئێدمۆدۆ سەکۆیەکی سەرهێڵی خۆڕاییە و تایبەتە بە قوتابخانە و کۆلێژ و زانکۆکان تاوەکو مامۆستایان و خوێندکاران بتوانن پۆل دروست بکەن و لە ڕێگەیەوە پەیوەندیان هەبێت. ئێدمۆدۆ ١٥ ساڵ لەمەوبەر لە ١ی ٩ی ٢٠٠٨ دامەزرا و بەداخەوە ئەمڕۆ بە ئیمەیڵ هەواڵی داخستنی تۆڕەکەم پێ گەیشت کە بەیەکجاری لە ٢٢ی ٩ دادەخرێت. زۆر مایەی نیگەرانییە تۆڕێک دوای ١٥ ساڵ خزمەت و بوونی ١٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر ڕووناکییەکانی بکوژێنێتەوە و بە یەکجاری ماڵئاواییمان لێ بکات.

من وەکو خۆم زۆر سودم لێی بینیوە و بگرە لە کۆرسەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیای پەروەردەیی هەمیشە یەکێک بووە لەو سەکۆیانەی بە بەشداربووانم ناساندووە بەوەی بە گشتی بەخۆڕایییە و زۆرترین تایبەتمەندی لە خۆی دەگرێت. بیرمە هەمیشە بەراوردم دەکرد بە گووگڵ کلاسڕووم بەوەی بۆ کویزەکانی کاتی تێدایە و هەروەها لە ناو پۆلەکانی دەتوانیت گروپی بچوک دروست بکەیت و ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تر.

هەواڵێکی ناخۆش بوو بەلامەوە و دڵتەنیگی کردم بەڕاستی!

سوپاس بۆ خزمەتی بەردەوامتان ماندوونەناسەکانی ئێدمۆدۆ!

سەردار عبدالله
ڕاهێنەری فێرکردنی ئەلیکترۆنی
مامۆستای زانکۆ – زانکۆی ڕاپەڕین



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3iDZ2Hs
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە