یەکەمین مۆنیتەر لە جیهاندا نمایش کرا کە دەتوانرێت وەک مۆنیتەری چەماوە و تەخت بەکار بهێنرێت

 

ناتوانیت بڕیار بدەیت کە مۆنیتەرێکی تەخت بکڕیت یان چەماوە؟ براندی Corsair بیری کردۆتەوە کێشەی هەمووان چارەسەر بکات، لەگەڵ مۆنیتەری Xeneon Flex 45WQHD240، کە مۆنیتەرێکی نوێی کۆمپانیای Corsair ـە بە پانێڵی OLED و توانای چەمانەوە و ڕاست کردنەوەی هەیە

پانێڵی مۆنیتەرەکە بە هاوبەشی کۆمپانیای LG درووست کراوە کە یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیاکان بۆ پەرەپێدان و درووستکردنی ڕوونما، تایبەتمەندییەکانی دیکەی مۆنیتەرەکە بریتین لە قەبارەی 45 ئینج، تێکڕای نوێ بوونەوەی 240 هێرتز، ڕووناکی تاوەکو 1,000 نیت و چەندەها تایبەتمەندی ناوازەی دیکە

براندەکە نرخی مۆنیتەرەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک پێشبینی ناکرێت نرخێکی گونجاو و هەرزانی هەبێت، چوونکە شێوازێکی نوێی مۆنیتەرە و تایبەتمەندییەکانی دیکەی مۆنیتەرەکەش زۆر نایابن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/a8vo9qp
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە