ڕۆژانە منداڵان چەندین کاتژمێر بەسەر دەبەن لەسەر یوتیوب بە تەماشا کردنی ڤیدیۆکان، دەکرێت ئەمە سوودبەخش بێت بۆ فێربوونی زمان یاخوود فراوانتر کردنی بیرکردنەوەی منداڵ و چۆنێتی مامەڵە کردنی لەگەڵ ژیانی دەرەوەدا، بەڵام لە هەمان کاتدا دەکرێت زیانی هەبێت بۆ چاوی منداڵەکە و لە هەندێک لایەنی کۆمەڵایەتی و لایەنی دیکەی ژیاندا داببڕێت، بۆیە گرنگە دایباب بە تەواوەتی چاودێری منداڵەکانیان بکەن لە بەکارهێنانی ئایپاد و مۆبایلدا، ئەمڕۆش کەی ئای تی ئێن فێرکاری ڕێگاکانی سنووردار کردن و قەدەغە کردنی بەکارهێنانی یوتیوب لەسەر ئایفۆن و ئایپاد بڵاو دەکاتەوە
1- سنووردار کردنی بەکارهێنانی یوتیوب بە بەکارهێنانی Screen Time:
سکرین تایم تایبەتمەندییەکی نایابە بۆ کۆنترۆڵ کردن و سنووردار کردنی بەکارهێنانی ئەپەکان لە ئایفۆن و ئایپاددا، بەم شێوازە دەتوانیت بەکاری بهێنیت:
1- کردنەوەی Setting پاشان Screen Time.
2- کرتە لە Content & Privacy Restrictions.
3- بەشی Content & Privacy Restrictions چالاک بکە و کرتە بکە لە Content Restrictions.
4- کرتە بکە لە Apps و پاشان +12.
5- ئێستا ئایفۆنەکەت تەنها ئەو ئەپانە پیشان دەدات کە بۆ سەروو 12 ساڵ و خوار 17 ساڵ گونجاوە، یوتیوبیش ڕاستەوخۆ بلۆک دەکرێت چوونکە بۆ سەروو تەمەنی 17 ساڵ گونجاوە.
ئەگەر پێشتر ئەپی یوتیوبت لەسەر ئایفۆن و ئایپادەکەت دابەزاندبێت، ئەوا نامێنێت و ناتوانێت دەستی پێی بگات، ئەگەر داتنەبەزاندبێت، ئەپ ستۆر ڕێگە بە کەس نادات دایبەزێنێت بەهۆی ئەم سنووردارکردنە.
کەموکوڕی ئەم شێوازە ئەوەیە کە لەگەڵ یوتیوب، ئەپەکانی دیکەش دەشارێتەوە کە بۆ 17 ساڵ و سەرووتر گونجاون سەرووتریان هەیە، بەڵام ئەم سنووردارکردنە ڕەنگە گونجاو بێت ئەگەر بەنیازی ئەوە بیت منداڵان لە ناوەڕۆکی نەگونجاو دوور بخەیتەوە.
2- بلۆک کردنی یوتیوب لەسەر وێبگەڕەکان:
لەوانەیە منداڵەکەت منداڵێکی زیرەک بێت، بۆیە بلۆک کردنی ئەپی یوتیوب ڕێگری لێ ناکات و دەیەوێت لە ڕێگەی وێبگەڕەکانەوە یوتیوب بکاتەوە، ڕێگەچارە بۆ ئەوەش هەیە، دەتوانیت لەسەر وێبگەڕەکانیش یوتیوب بلۆک بکەیت، لەسەر وێبگەڕی Safari یان هەر وێبگەڕێکی دیکە ئەم ڕێگەیە گونجاوە:
1- بەشی Setting بکەوە پاشان Screen Time.
2- کرتە لە Content & Privacy Restrictions پاشان چالاکی بکە.
3- پاشان Content Restrictions هەڵبژێرە و بڕۆ Web Content.
4- لەم بەشە Limit Adult Websites هەڵبژێرە و لە ژێر بەشی Never Allow کرتە لە Add Website بکە.
5- پاشان https://www.youtube.com بنووسە و ڕاستەوخۆ بلۆک دەبێت.
3- سڕینەوەی ئەپی یوتیوب:
رێگایەکی دیکە بریتییە لە سڕینەوەی ئەپی یوتیوب و سنوردار کردنی دامەزراندنی ئەپی نوێ
لێرەدا چۆنێتی سنووردارکردنی یوتیوب لەسەر ئایفۆن یان ئایپاد دەخەینە ڕوو بە ڕێگری کردن لە دووبارە دابەزاندنی ئەپەکە:
1- لەسەر ڕوونمای ئایفۆن یان ئایپادی منداڵەکەت بۆ کەمێک دەست لەسەر ئەپی یوتیوب دابگرە، پاشان بەم ڕیزبەندییە بڕۆ Remove App > Delete App > Delete
2- ئێستا بڕۆ Setting لە بەشی Screen Time دڵنیابەوە بەشی Content & Privacy Restrictions چالاک کراوە.
3- کرتە لە iTunes & App Store Purchases بکە.
4- کرتە لە Installing Apps بکە و پاشان Don’t Allow هەڵبژێرە.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/GswkW8R
via IFTTT