چۆنێتی کارپێکردنی سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز 11 لەسەر ئەو کۆمپیوتەرانەی کە پشتگیری لێ ناکات

 

سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز 11 و هەر سیستەمێکی دیکەی نوێ کە بڵاو دەکرێتەوە، تایبەتمەندی پێشنیار کراوی لەگەڵ دادەنرێت بۆ کار پێ کردنی، ئێستاش لەگەڵ سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆز 11 کەمترین تایبەتمەندی پێشنیار کراوی پرۆسێسەری کۆمپانیای ئێنتێڵ بریتییە لە ئێنتێڵ Atom x6200FE، و کۆمپانیای AMD بریتییە لە مۆدێلی 3015e، بەڵام ئەگەر کۆمپیوتەرێکت هەبێت کار بە پرۆسێسەری لاوازتر لەمانە بکات، ڕێگایەک هەیە بۆ کار پێ کردنی سیستەمەکە کە ئێمە پێتان پیشان دەدەین

یەکەم هەنگاو:

 

پێویستە فایلی ISO ویندۆز 11 بە قەبارەی 5.1 گێگابایت دابگریت، لە ماڵپەڕی فەرمی مایکرۆسۆفت، سێیەم بژاردە هەڵببژێرە، واتە Windows 11 ISO بە بێ هیچ پاشگرێک، کرتە لێرە بکە.

 

دووەم هەنگاو: پێویستە تۆماری ویندۆزەکەت بگۆڕیت بۆ تێپەڕبوون لە پشکنینی پرۆسێسەر

 

کرتە لە Start بکە و بنووسە regedit پاشان Enter بکە بۆ ئەوەی Registry Editor بخەیتە کار، پاشان بڕۆ بەشی Computer\HKEY_LOCAL_MACHINE\SYSTEM\Setup\MoSetup

لە لای ڕاست کرتەی لای ڕاست بکە New > DWORD (32-bit) Value هەڵبژێرە، پاشان لە بۆکسی Value Name ئەم دەستەواژەیە بنووسە “AllowUpgradesWithUnsupportedTPMOrCPU”، بە بێ ئەم دوو نیشانەیە “”، دووجار کرتە بکە لەو بەشەی کە درووست بووە بەو ناوەوە و لە بەشی Value Data ژمارە 1 بنووسە، دواتر OK بکە

 

هەنگاوی سێیەم:

ئەگەر فایلی ISO دابەزی، ئەوا کرتەی لای ڕاستی لێ بکە و فایلەکە بکەوە بە وێبگەڕی Internet Explorer (لە ئێستادا Microsoft Edge)، پاشان دووجار کرتە بکە لە فایلی Setup و دامەزراندنی وەشانەکە بە بێ کێشە دەست پێ دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ODBgj48
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە