مۆبایلی Xiaomi 12S/12S Pro بە چیپی Snapdragon 8+ Gen1 بە هەماهەنگی لەگەڵ لایکا نمایشکران

ئەمڕۆ لە بۆنەیەکی تایبەتدا، کۆمپانیای شاومی پەردەی لەسەر چەند بەرهەمێکی نوێ لادا و جەختی سەرەکی بۆنەکە لەسەر زنجیرە مۆبایلی شاومی ١٢ ئێس بوو. لەم هەواڵە ئاماژە بە گرنگترین تایبەتمەندی و گۆڕانکارییەکانی Xiaomi 12S/12S Pro دەکەین.

تایبەتمەندییەکانی Xiaomi 12S/12S Pro:

لە ڕووی دیزاینەوە هەردوو جۆرەکە زۆر لە یەک نزیکن ئەمە سەرباری نزیکیان لە ڕووی ڕەقەواڵە (هاردوەیر)ـیشەوە. با لە ڕوونماوە دەست پێ بکەین. ڕوونمای شێوە ئاساییەکەی ٦.٢٨ ئینجە ئەمە لە کاتێکدا جۆری پڕۆکەی ٦.٧٣ ئینجە. هەردوو جۆرەکە ڕوونماکەیان ئەمۆلێدە بە ڕوونی Full HD Plus و تێکرای نوێبوونەوەی 120 هێرتز.

لە ڕووی فۆتۆگرافییەوە، Xiaomi 12S کامێرای براندی لایکای لەسەرە کە بەم شێوەیەیە: ٥٠ مێگاپێکسڵ هاوێنەی سەرەکی و ١٣ مێگاپێکسڵ هاوێنەی زۆر فراوان واتا ئەڵتڕا واید و هەروەها هاوێینەی سێیەم کە ٥ مێگاپێکسڵی ماکڕۆیە. لە بەرامبەردا، جۆری پڕۆکەی کامێراکەی ٥٠ مێگاپێکسڵیی هەستەوەری سۆنی IMX707ی لەسەرە جێگرکراوە بە بوونی پشتگیر لە OIS، و دووەم هاوێنەشی ٥٠ مێگاپێکسڵی زۆر فراوانە و سێیەمیشی ٥٠ مێگاپێکسڵی تێلەفۆتۆیە بە بوونی ٢ جار نزیککردنەوە. هەردوو جۆرەکەیشی خاوەنی کامێرای سێڵفی ٣٢ مێگاپێکسڵین.

لە ناوەوەش، هەردوو مۆدێلەکە بە Snapdragon 8+ Gen1 بەهێزکراون و ڕامیان تا بژاردەی ١٢ گێگابایت و بیرگەی تا ٥١٢ گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 بەردەستە. لە ڕووی وزەوە، پاتری جۆری ئاسایی ٤,٥٠٠ ملی ئەمپێرە و پاڵپشتی خێرای بارگاوی بوونەوە تا ٦٧ وات دەکات، و جۆری پڕۆکە پاتریەکەی ٤,٦٠٠ ملی ئەمپێرە و پاڵپشتی تا ١٢٠ وات خێرا بارگاوی کردنەوە دەکات. هەروەک هەردوو مۆبایلەکە پاڵپشتی لە بارگاوی کردنەوەی بێ وایەری ٥٠ واتی دەکەن و پاڵپشتی پێدانی بارگە واتا شەحن دەکەن بە ئامێری تر بە خێرایی ١٠ وات.

هەردوو مۆبایلەکە خاوەن تایبەتمەندی ترن، وەکو پەنجەمۆری ژێر ڕوونما، پارێزەری شووشەی Gorilla Glass Victusـن لە پێش و پشتەوەی مۆبایلکە. هەردوو مۆبایلەکە سیستەمی ئەندرۆید ١٢ بە ڕووکاری MIUI 13 لەسەرە و دوو سیمکاردن و Wi-Fi 6E و Bluetooth 5.2 و dual-frequency GPS و IR blaster و NFC و USB Type-C port هەیە.

نرخی هەر دوو مۆبایلەکە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

شاومی ١٢ ئێس

  • ٨ گێگا ڕام + ١٢٨ گێگابایت بیرگە = ٥٩٧ دۆلار
  • ٨ گێگا ڕام + ٢٥٦ گێگابایت بیرگە = ٦٤٢ دۆلار
  • ١٢ گێگا ڕام + ٢٥٦ گێگابایت بیرگە = ٧٠٢ دۆلار
  • ١٢ گێگا ڕام + ٥١٢ گێگابایت بیرگە = ٧٧٦ دۆلار

شاومی ١٢ ئێس پڕۆ

  • ٨ گێگا ڕام + ١٢٨ گێگابایت بیرگە = ٧٠٢ دۆلار
  • ٨ گێگا ڕام + ٢٥٦ گێگابایت بیرگە = ٧٤٦ دۆلار
  • ١٢ گێگا ڕام + ٢٥٦ گێگابایت بیرگە = ٨٠٦ دۆلار
  • ١٢ گێگا ڕام + ٥١٢ گێگابایت بیرگە = ٨٨١ دۆلار


from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/cjUGtkx
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە