بەفەرمی EA یاری Fifa 23ـی بە تایبەتمەندی Cross Platform ڕاگەیاند

وەکو ساڵانی رابردوو EA چەند مانگێک پێش بڵاوکردنەوەی یارییەکانی فیفا تڕەیلەر و تایبەتمەندی و هتد یارییەکە ئاشکرا دەکات. یاری فیفا 23 دەبێتە دوایین یاری کە بە ناوی فیفاوە بڵاوبکرێتەوە، و دوای ئەم بەشە یارییەکە ناوی دەگۆردڕێت بۆ EA Sport FC.

لە کۆتاییدا EA تایبەتمەندی (Cross Platform)ـی بۆ یارییەکە بەردەست دەخات، کە لەرێی ئەم تایبەتمەندییەوە یاریکەرانی پلەی ستەیشن و ئێکس بۆکس دەتوانن پێکەوە یاری بکەن، بەڵام ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ هەمان نەوەی کۆنسوڵ کاردەکات بۆنمونە ئەگەر تۆ پلەی ستەیشن 4ـت هەیە و هاورێکەت ئێکس بۆکس وەنی هەیە ئەوا دەتوانن لەو کاتەدا بەیەکەوە یاری بکەن بۆ نەوەی نوێی کۆنسوڵەکانیش بەهەمان شێوەیە،بەڵام هیچ سوود لەم تایبەتمندییە نابینن کاتێک کە تۆ کۆنسوڵی نەوەی ئێستات هەبێت هاورێکەت کۆنسوڵی نەوەی رابردووی هەبێت.

هەروەک EA وەشانی دووەمی تەکنەلۆژیای (Hyper Motion)ـی بەکارهێناوە کە ئەم تەکنەلۆژیایە وادەکات جووڵەی یاریزانەکان زیاتر لە راستییەوە نزیک بێت. یارییەکە زیاتر لە نۆزدە هەزار یاریزان و حەو سەد یانە و سەد یاریگا و سی خول لە خۆدەگرێت. ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی لە 30ـی مانگی 9ـی ئەم ساڵ دەبێت، هەروەها لەسەر هەر یەک لە کۆنسوڵەکانی پلەی ستەیشن 4 و 5 و Xbox One و Xbox Series X|S و کۆمپیوتەر بەردەست دەبێت، و نرخی یارییەکەش بۆ نەوەی رابردووی کۆنسوڵەکان 60 دۆلارە و بۆ نەوەی ئێستای کۆنسوڵەکان 70 دۆلار دەبێت.

لەم بەستەرەوە دەتوانن بینەری یەکەم ترەیلەری یاریەکە بن:

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/sMpAwqU
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە