چۆنێتی دەستکاری کردن و تەماشا کردنی تێپەڕەووشەکان لەسەر وێبگەڕی مایکرۆسۆفت ئێج

 

لەوانەیە هەندێک جار لەبەر زۆری ئەو ماڵپەڕ و پەڕە و تۆڕە کۆمەڵایەتییانەی کە بەکاریان دەهێنین تێپەڕەووشەکانمان (Password) لەبیر بچێتەوە، لە ئێستادا زۆرینەی وێبگەڕەکان (Browser) پێشنیاری زەخیرە کردنی تێپەڕەووشەکان دەکەن، بەڵام ئایا دەتوانم هەر کاتێک بمەوێت تەماشای ئەم تێپەڕەووشانە بکەمەوە؟، ئایا دەتوانم دەستکارییان بکەم؟

 

بەڵێ بێگومان، ئێمە وێبگەڕی مایکرۆسۆفت ئێج وەک نموونە بەکار دەهێنین و ئەم تایبەتمەندییە لە زۆرینەی وێبگەڕەکانی دیکە وەک گووگڵ کرۆم و هتد… بەردەستە

 

سەرەتا وێبگەڕەکە بکەوە و لە بەشی سەرەوە لای ڕاست کرتە لە سێ خاڵەکە بکە، پاشان بڕۆ بەشی ‘Settings’ وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت

پاشان لە یەکەمین بەشی ‘Settings’ بەشی ‘Profiles’ کە یەکەمین بەشە پاش کردنەوەی، کرتەی لێ بکە و دەبینیت چەند بژاردەیەک بەردەستە

پاشان کرتە لە ‘Passwords’ بکە کە دووەمین بەشە و پاش کردنەوەی تەواوی ئەو ماڵپەڕانە و تێپەڕەووشانەی پێشووتر زەخیرە کراون پیشان دەدات

 

پاشان وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت دەتوانیت کرتە لە نیشانەی ‘چاو’ وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت بکەیت بۆ بینینی تێپەڕەووشەکە، پاش کرتە کردن وێبگەڕەکە بۆ دڵنیا بوونەوە تێپەڕەووشەی ویندۆزەکەت (کۆمپیوتەرەکەت)ی دەوێت

 

پاشان وردەکاری تێپەڕەووشەکە دەکرێتەوە و دەتوانیت دەستکاری تێپەڕەووشە و Username بکەیت و دواتر سەرلەنوێ زەخیرە (Save) بکەیتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/lUi902a
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە