ئۆنەر نوێترین تابلێتی بە نرخێکی گونجاو نمایش کرد

 

ئەمڕۆ ئۆنەر نوێترین تابلێتی بە ناوی Honor Tablet 8 نمایش کرد، تابلێتەکە بۆ بەکارهێنانی ئاسایی و منداڵان و فێربوون زۆر گونجاوە

 

ڕوونمایەکی قەبارە 12 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی 2K لە خۆ دەگرێت، چیپسێتی Snapdragon 680 لەسەر جێگیر کراوە و بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4/6/8 گێگابایتی بۆ بەردەست دەخرێت

 

ڕووکاری بەکارهێنەری Magic UI 6.1 لەسەر جێگیر کراوە بە ئەنجامدانی فرە کرداری (Multitasking) باشتر و زیاتر نزیککردنەوەی شێوەی لە ویندۆز، پاترییەکی قەبارە 7,250 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە پشتگیری بارگاوی کەرەوەی 22.5 وات لە خۆ دەگرێت

 

کامێرای دواوەی ڕوونی 5 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفیشی بە هەمان ڕونییە، نرخی تابلێتەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت 222 دۆلارە، بۆ ڕامی 6 گێگابایت 266 دۆلار و بۆ ڕامی 8 گێگابایت 295 دۆلارە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3CWfznL
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە