زانایانی سەربازی چین داوای لە ناوبردنی خزمەتگوزاری Starlink لە وڵاتەکەیاندا دەکەن

 

توێژەر و زانایانی بواری سەربازی وڵاتی چین لە نامەیەکی کراوەدا لە گۆڤاری ‘China Morning Post’ داوا لە هەموو گەشەپێدەران دەکەن پەرە بە تواناکانیان بدەن بۆ لەکار خستن و تەنانەت لە ناوبردنی خزمەتگوزاری ستارلینک لە وڵاتەکەیاندا، بەهۆکاری ئەوەی خزمەتگوزارییەکە لە داهاتوودا دەتوانێت یارمەتی وڵاتانی دیکە بدات و هەڕەشەی ئاسایشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر نیشتیمانی چین درووست بکات، هەروەها بە دوو شێواز ئەم داوایان کردووە، بە شێوازێکی فیزیکی، واتا لە ناوبردنی مانگە دەستکردەکان بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ، یان لە ڕێگای لە ناوبردنی سیستەمی وەگەڕخەر و نەرمەواڵەی خزمەتگوزارییەکە

 

جگە لەوەش توێژەران پێشنیاری پەرەپێدانی سیستەمێکی چاودێری دەکەن بۆ تەواوی مانگە دەستکردەکانی پرۆژەکە و مانگە دەستکردەکانی دیکەش کە ئەگەری هەڕەشەیان هەیە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتی چین، هەروەها بابەتێکی ماڵپەڕی ‘China Military Online’ زیاتر باسەکەی قووڵ کردۆتەوە چوونکە ئەم ماڵپەڕە لە لایەن حکوومەتی چینەوە پشتگیری دەکرێت و هۆشیاری دەدات لە بارەی مەترسییەکانی مانگە دەستکردەکان، هەروەها دەڵێت ‘لەگەڵ ئەوەی ستارلینک ئاماژە بەوە دەدات خزمەتگوزارییەکانیان تەواو مەدەنییە و هیچ مەترسییەک درووست ناکات، بەڕای ئێمە ئەمە ڕاست نییە و مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ئەلیکترۆنی وڵاتەکەمان درووست دەکات’

 

دەقی نووسراوە فەرمییەکەی زانایانی سەربازی چین بۆ گەشەپێدەران

 

کاتێک پرۆژەکە تەواو دەبێت، دەتوانرێت مانگە دەستکردەکانی ستارلینک وەک ئامرازی سیخوڕی، چاودێری کردن، و زۆر مەبەستی دیکەش بەکار بهێندرێت بە مەبەستی بەرز کردنەوەی توانای سوپای سەربازی ئەمریکا، هەروەها دەتوانرێت شوێن پێی خەڵکی دیاری بکرێت و زۆر کردار لە دوورەوە بە بەکارهێنانی ئەم مانگە دەستکردانە ئەنجام بدرێت، بۆیە داوا دەکەین بە لەکار خستن و لەناوبردنی مانگە دەستکردەکانی پرۆژەی ستارلینک لە پێناو ئاسایشی وڵاتەکەمان



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/Y8jG5cx
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە