تەختەکلیلی Kurdish iKeyboard بە وەرگێری ڕاستەوخۆی کوردیەوە بۆ ئای ئۆ ئێس + 50 کۆدی چالاککردن بەخۆڕایی

ئایکیبۆرد جیاواز لە هەموو تەختەکلیلە کوردیەکانی تر ڕێگەت پێ دەدات لەسەر تەختەکلیلێکی ستاندارد و خێرا بنووسیت، لە هەمان کاتدا ڕێگەت پێدەدات لەگەڵ نوسیندا فێری زمانی نوێ ببیت و وەرگێرانی ڕاستەوخۆ بکەیت لە کوردیەوە بۆ ئینگلیزی و عەرەبی و بە پێچەوانەشەوە.

بۆیە چیتر پێوست ناکات کە ڕستەیەکی کوردیت لە هزر بوو، بچیتە ناو ئەپی تری وەرگێڕان و زمان هەڵبژێریت و وەرگێڕان بکەیت، و نوسینەکە لەبەر بگریتەوە (کۆپی بکەیت) و بینێریت، چونکە ئەمە هەر بە وتن تاقەت و کاتی دەوێت! پەرەپێدەری ئەپی ئایکیبۆرد ئەم پڕۆسەیەی زۆر بۆ ئاسان کردوویت، لە کاتی نوسیندا بە ئەو تەختەکلیلەی هەر شتی پێدەنووسیت، ڕاستەوخۆ پەنجە لە وەرگێڕان بدە و نووسینەکەت بە نوسینە وەرگێردراوەکە جێ دەگرێتەوە. واتا بۆ نمونە کە نوسیبێتت من وا دەڕۆم بۆ بازاڕ ڕاستەوخۆ دەیکاتە ئینگلیزی و ئینگلیزیەکە جێگەی کوردیەکە دەگرێتەوە.

بەم بۆنەیەوە، کەی ئای تی ئێن بە هەماهەنگی لەگەڵ پەرەپێدەری ئەپەکە 50 کۆدی چالاککردنی تەختەکلیلەکە دەکاتە دیاری لە ڕێگەی پەڕی فەیسبووکی کەی ئای تی ئێنەوە بەپێی ئەو مەرجانەی لەسەر پەڕی فەیسبووک دادەندرێن و پاشان لە دوای ئەنجامدانی تیروپشک کۆد بۆ براوەکان ڕەوانە دەکرێت. کرتە بکە بۆ کردنەوەی پەڕی فەیسبووکی کەی ئای تی ئێن. 

زۆر سوپاس بۆ پەرەپێدەری ئەپەکە بۆ بەخشینی کۆدەکان لە ڕێگەی کەی ئای تی ئێنەوە و بە هیوای بەردەوامی پەرەپێدانی زیاتری ئەپەکە لە داهاتوودا.

ئایکیبۆرد پشگیری ٣ جۆر وەرگێڕان دەکات:

  • ئینگلیزی بۆ کوردی
  • کوردی بۆ ئینگلیزی
  • عەربی بۆ ئینگلیزی

لە داهاتوودا ئەم تایبەتمەندیانە و زیاتریش بۆ ئەپەکە زیادکردەکرێن: 

  • وەرگێری گووگڵ
  • وەرگێڕی مایکرۆسۆفت
  • چاککردن و دەستکاری کردنی تەختەکلیل
  • هەڵبژاردنی فۆنتی تەختەکلیل

لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە تەختەکلیلەکە دابگرە:

  • Kurdish Keyboard
    دابەزاندن
  • ئەگەر کۆدەکەت بۆ دەرچوو بەم شێوەیەی لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە ڕوونکراوەتەوە داخڵی بکە بۆ چالاککردنی تەختەکلیلەکە:



    from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/DUTRA8E
    via IFTTT
    x
    چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

    هەڵۆ سەلمان
    سەبسکرایبم بکە