وەشانی iPadOS 16 زیاتر ئایپاد نزیک دەکاتەوە لە کۆمپیوتەر

 

ئەمڕۆ لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ WWDC 2022 ئەپڵ نوێترین وەشانی بۆ ئایپاد iPadOS 16 ڕاگەیاند، هەندێک لە تایبەتمەندییەکان هاوبەشی پێ دەکات لەگەڵ iOS 16 و macOS، هەروەها هەندێکیان تایبەت بە خۆی، وەکو دیزاین کردنەوەی ئەپی Home و پشتگیری کردن لە Passkeys لە وێبگەڕی Safari، هەروەها ئەوانەی تایبەتن بە خۆی بریتییە لە ئەپی نوێی کەش و هەوا و گونجاندن لەگەڵ تەختەی سپی (Whiteboard)

هەروەها گۆڕانکاری زۆر گەورە لە تایبەتمەندی فرە کرداری (Multitasking) ڕوویداوە و ئەپڵ دەیەوێت زیاتر و زیاتر ئایپادەکان لە کۆمپیوتەر نزیک بکاتەوە، وەک کار پێ کردنی 8 ئەپ چوار لەسەر خودی ئایپادەکە و چوار لە ڕوونمای دەرەکی کە پشتگیری ڕوونی تاوەکو 6K دەکات

ئەپێکی نوێ بە ناوی Freeform وەک تەختەی سپی بەردەست دەبێت و پشتگیری لە پێنووسی زیرەک دەکات، وە دەتوانرێت چەندین جۆری فایل وەک PDF و وێنە و لینکی وێب بهێنیت بۆ نێو ئەپەکە و ئەپەکە لە کۆتایی ئەمساڵ بەردەست دەبێت

وەشانەکە لە ئەمڕۆوە بە شێوەی پێشبینین بۆ گەشەپێدەران بەردەست دەبێت، هەروەها وەشانی تاقیکاری گشتی لە مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت، وە وەشانی جێگیر بڵاو کردنەوەی دەکەوێتە ئەم پاییزە، بەردەست دەبێت بۆ iPad نەوەی پێنجەم و دواتر، ئایپاد ئێیەری 3 و دواتر و تەواوی مۆدێلەکانی ئایپاد پرۆ



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/FN8Xm0f
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە