ئەپڵ وەشانی iOS 16 بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری نوێوە ڕاگەیاند

 

لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ WWDC 2022 ئەپڵ نوێترین وەشانی iOS 16 بۆ ئایفۆنەکان ڕاگەیاند، کە پایزی ئەمساڵ و لە پاڵ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی ئایفۆن 14 بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەران

ئەپڵ گۆڕانکاری گەورەی لە قوفڵی سەر ڕوونما (Lock Screen) و ویجێتەکان و ئەپی Messages کردووە، Lock Screen وەشانی iOS 16 ڕێگەت پێدەدات فۆنتی نووسینەکان، ڕەنگی نووسینەکان بگۆڕیت، هەروەها ئەپڵ چەندین ویجێتی نوێی بەردەست خستووە

 

ئێستا ئاگانامەکان لە Lock Screen دەردەکەون لە بەشی خوارەوەی ڕوونماکە، هەروەها گۆڕانکاری گەورە لە ئەپی Messages لە لایەن ئەپڵەوە کراوە، ئێستا دەتوانیت ئەو نامانەی دەینێریت هەڵی بوەشێنیتەوە و نامەکان دەستکاری بکەیت، هەروەها نامەکانی کەسی دڵخوازت نیشان (ماڕک) بکەیت

هەروەها ئەپڵ تایبەتمەندی Live Text باشتر کرد بە پشتگیری کردن لە ڤیدیۆ، ئێستا دەتوانیت ڤیدیۆکان بوەستێنیت و نووسینەکانی کۆپی بکەیت و لە هەر کوێیە بتەوێت بەکاری بهێنیت!، هەروەها ئەپڵ هاوبەشی پێ کردنی وێنە و ڤیدیۆی iCloud فراوان کرد بۆ 6 کەس

 

هەروەها تایبەتمەندییەکی دیکەی گرنگ بە ناوی Safety Check لە لایەن ئەپڵەوە بەردەست دەبێت، ئاگاداری بەکارهێنەر دەکاتەوە لە بەکارهێنانی زانیارییەکانی بەکارهێنەر بە شێوەی نائاسایی و دەسەڵات دەدات بە بەکارهێنەر ئەم بەکارهێنانە پووچەڵ بکاتەوە

وەشانی iOS 16 پایزی ئەمساڵ بەردەست دەبێت و گونجاوە بۆ ئایفۆن 8 و سەرووتر، هەروەها پێشبینی دەکرێت بە دیاری کراوی لەگەڵ مۆبایلی ئایفۆن 14 بڵاو بکرێتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/tSc5dMl
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە