ئەپی Camtasia 2022 بە تایبەتمەندی نایابەوە بۆ سیستەمی ویندۆز و ماک بەردەستکرا

کۆمپانیای TechSmith ئەپی بەناوبانگی کەمتەیژا بۆ تۆمارکردنی ڕوونمای کۆمپیوتەرەکەت، کە لەناو خۆماندا ناسراوە بە کامتاسایا، بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بۆ هەر هەردوو سیستەمی ماک و ویندۆز نوێکردەوە و چەندین تایبەتمەندی نایابی بۆ زیادکردووە. لە خوارەوە ئاماژە بە گرنگترین نوێکارییەکان دەکەین. خوێنەربە.

١- کتێبخانەی کەرەستە ئامادەکراوەکان تەواو نوێکراوەتەوە و زۆرترین کەرەستەی نوێی تێدایە و هیچ یەکێک لە کۆنەکانی تێدا نەماوە. لە ڕێگەی ئەم کەرەستانەوە تۆماری ڕوونماکەت نایابتر و سەرەنج ڕاکێشتر بکە.

٢- ڕووپەڕی Homeی ئەپەکە نوێکراوەتەوە و لە ئێستادا بەشی زیاتر لەخۆی دەگرێت و دیزاینەکەی جوانتر کراوە.

٣- سەهمی ماوسەکەت ئێستا بەبێ تێکچوونی ڕوونیەکەی دەتوانیت زۆر گەورە بکەیت.

٤- لەمەودوا هەموو جوڵەکانی سەهمی ماوسەکەت دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت دەستکاری بکەیت. بۆ نمونە پێت وایە کلیکت لە شوێنێکی هەڵە کردووە، ئاساییە و پێویست بە دووبارە تۆمارکردنەوە ناکات، چونکە دواتر دەتوانیت لەناو بەشی ئێدتکردن دەستکاری بکەیت.

٥- چەندین ڤیدیۆ تێمپلتی بۆ زیادکراوە بۆ ئەوەی ڤیدیۆیی نایاب و پڕۆفیشناڵ لە ڕێگەیانەوە دروست بکەیت.

٦- چەندین ڤیژوەڵ ئیفێکی نوێی وەکو Blend Mode و Spotlight for Windows و Outline for Windows زیادکراون.

٧- لە سیستەمی ویندۆز بەشی Export کردنی ڤیدیۆ زۆر سادەترکراوە، بەڵام هێشتا دەتوانیت بچیتە بەشی Advanced و وردەکاری زیاتر ئەنجام بدەیت لەکاتی Export کردندا.

ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تر زیادکراون لە Camtasia 2022. دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دایبگریت و ٣٠ ڕۆژ تاقی بکەیتەوە.

جۆری پەرگە: EXE or DMG
حجم : 370+ MBs
ووشەی نهێنی : وشەی نهێنی نییە


from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/dNPVWMT
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە