سناپ چات بژاردەی بەشدار بوونی بە پارە بە ناوی سناپ چات پڵەس بەردەست دەخات

 

سناپ چات بژاردەیەکی نوێ لە تۆڕەکەیدا بە ناوی سناپ چات پڵەس بەردەست دەخات، سناپ چات پڵەس بەشداری کردن تێیدا بە مانگانە و ساڵانە و بە پارە دەبێت لە بەرامبەردا هەندێک تایبەتمەندی بەردەست دەبێت کە بۆ بەکارهێنەرە ئاساییەکان بەردەست نییە

 

بە پێی هەندێک وێنە بێت کە لە تویتەر بڵاو کراوەتەوە، تایبەتمەندییە زیاد کراوەکان ئەمانە دەبن کە لەگەڵ خزمەتگوزاری سناپ چات پڵەس بەردەست دەبێت:

 

1- پین کردنی (دانانی لە سەرەوەی ئەوانی تر) هاوڕێکەت وەک #1 BFF.

2- چەند ئایکۆنێکی تایبەتی سناپ چات پڵەس بەدەست دەهێنیت.

3- باجی بەشداری کردنی سناپ چات پڵەس.

4- دەتوانیت تەماشای ئەوە بکەیت هاوڕێکانت لە ماوەی 24 کاتژمێردا چەند جار ستۆرییەکەت تەماشا دەکەنەوە.

5- دەتوانیت شوێنی هاوڕێکانت پێ بزانیت لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا.

هەروەها نرخی بەشداری کردنی ئەم خزمەتگوزارییە دزەی پێ کراوە، نرخی بەشداری کردنی خزمەتگوزارییەکە مانگانە بریتییە 4.59 یۆرۆ (4.89 دۆلار) و ساڵانە بریتییە لە 45.99 یۆرۆ (48.50 دۆلار)



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/j5HDgmE
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە