گەنجێکی کورد پرۆژەیەکی زۆر گرنگ پەرە پێدەدات

 

گەنجێکی کورد بە ناوی پاوان عوسمان بە توانایە لە بواری پرۆگرامینگ و تەکنەلۆژیادا، نوێترین پرۆژەی خۆی پەرە پێداوە بۆ ئۆنڵاین کردنی پرۆژە لۆکاڵییەکان بە خۆڕایی، لە درووستکردنیدا NodeJS بەکار هاتووە و وتەی کاک پاوان لەسەر پرۆژەکە بەم جۆرەیە:

 

ئۆنلاین کردنی پڕۆژە لۆکاڵیەکانت بەخۆڕایی! بەبێ ستاتیک ئایپی و سێرڤەر و هۆست!

یەکێکی تر لە پڕۆژەکانم کە دوای تەواوبوونی ڕەنگە سۆرسەکەی بە کراوەیی دابنێم بۆتان

 

هەموومان لەسەر کۆمپیوتەرەکەی خۆمان لۆکالهۆست بەکاردەهێنین کە پڕۆژەکانمان سەرەتا لەسەر لۆکالهۆست دروست دەکەین دواتر لەسەر سێرڤەر هۆستی دەکەین، زۆرجار دەمانەوێ پڕۆژەکەمان نیشانی هاوڕێیەکمان بدەین بەڵام سێرڤەرمان نیە و پڕۆژەکەمان لە لۆکالهۆست دایە!

چەند چارەسەرێک هەیە وەک نگرۆک و لۆکالتونێل و چەندانی تر!

 

حەزم کرد یەکێک لەو هەڵبژاردانە من بم بۆیە هەستام بە دروستکردنی سێرڤسێک کە کاری ئەم سێرڤسە ئەوەیە سەبدۆمەینێکت دەداتێ و لۆکالهۆستی کۆمپیوتەرەکەت دەکات بە ئۆنلاین و لەڕێگەی ئەو سەبدۆمەینەوە ئەتوانی ئەکسسی لۆکالهۆستی کۆمپیوتەرەکەت بکەیت!

 

هۆکاری دروستکردنەکەی تەنها خولیای فێربوونی چۆنیەتی کارکردنی ئەو خزمەتگوزاریانەیە کە سوپاس بۆ خوا توانیم لەم دوو ڕۆژە فێری ببم و بزانم چۆن کاردەکەن ( بێگومان مەبەستم وردەکاری لایەنە تەکنیکیەکەیەتی)

 

هەڵبەتە ئەمە وەشانی تاقیکاریە و لە وەشانەکانی داهاتوو وێب پەیجەکان نوێ دەکرێنەوە و ئەکاونت دادەنرێ بۆ یوزەرەکان لەگەڵ توانای بەکارهێنانی دۆمەینی تایبەت بە خۆت و…. چەندان تایبەتمەندی تر.

 

لە دروستکردنیدا NodeJS بەکارهاتووە، ٢ ڕۆژی خایەندووە دروستکردنەکەی، هیچ داتابەیسێکی نیە لە ئێستادا و تەنها لە میمۆری داتاکان هەڵدەگرێت

 

با زۆر لەکاتتان نەگرم پڕۆژەیەکی بچوکە!

لەرێگەی ئەو لینکەوە دایبگرن و تاقیبکەنەوە! سەرنجەکانتان بۆ من گرنگە

https://tunnel.pawan.krd

بەهیوای سوود

 

ڤیدیۆی تایبەتی پرۆژەکە:

 

بەستەری ماڵپەڕی تایبەتی و پرۆژەکانی کاک پاوان:

https://tunnel.pawan.krd



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/56DNH30
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە