ئایفۆن 7 پشتگیری لە وەشانی iOS 16 ناکات

 

ئەپڵ ئەمڕۆ لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی ئەپڵ WWDC 2022 نوێترین وەشانی iOS 16 بۆ ئایفۆن ڕاگەیاند، بۆ کار پێ کردنی وەشانەکە پێویستە مۆبایلی ئایفۆن 8 و سەرووتر بەکار بهێنیت، لە کاتێکدا ئەمە چاوەڕوان نەکراو بوو و ئەپڵ پشتگیری بۆ مۆبایلی ئایفۆن 7 وەستاند

 

لە پاڵ ئایفۆن 7، ئەپڵ چیدیکە پشتگیری لە لە مۆبایلەکانی ئایفۆن 6S و یەکەمین نەوەی iPhone SE ناکات و ئەو دوو مۆدێلەش ناتوانن کار بە وەشانی iOS 16 بکەن، وەشانی iOS 16 لە پایزی ئەمساڵ و لە پاڵ زنجیرە مۆبایلی ئایفۆن 14 بۆ جیهان بەردەست دەخرێت، هەرچەندە وەشانی تاقیکاری بۆ گەشەپێدەران پێشوەختە بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/ghN3uHV
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە