ڕیەلمی مۆبایلێکی نوێی بە نرخی 100 دۆلار نمایش کرد

 

ڕیەلمی ئەمڕۆ نوێترین مۆبایلی لە زنجیرەی Realme Narzo بە ناوی Realme Narzo 50i Prime نمایش کرد، مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +HD لە خۆ دەگرێت

 

چیپسێتی Unisoc T612 قەبارە 12 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێر لەسەر جێگیر کراوە، دەرچەی Micro USB بۆ بارگاوی کەرەوەی 10 وات لە خۆ دەگرێت

 

بەشی پشتەوەی یەک کامێرا بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و بەشی پێشەوە (سێڵفی) یەک کامێرا بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، مۆبایلەکە بە هەردوو ڕەنگی ڕەش و سەوز بەردەست دەبێت

 

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 32 گێگابایت و ڕامی 3 گێگابایت بریتییە لە 99.99 دۆلار و بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 109.99 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/cqyHaES
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە