بە فەرمی لاپتۆپی Lenovo Slim 7i Carbon بە دیزاینێکی ناوازە و کێشێکی کەم نمایش کرا

لینۆڤۆ ئەمڕۆ چەند بەرهەمێکی نوێی نمایش کرد، گرینگترینیان و سەرنجڕاکێشترینیان بریتی بوو لە لاپتۆپێک بە چەندین تایبەتمەندی و نوێ و ناوازە کە کێشی لە 1 کیلۆ گرام کەمترە، ئەویش بریتییە لە لاپتۆپی Lenovo Slim 7i Carbon، لاشەی لاپتپۆکە بە چینی کاربۆن ڕیز کراوە و بەهێز کراوە، هەروەها لاپتۆپەکە لە مانگی 6 ـی ئەمساڵ بەردەست دەخرێت بە نرخی دەستپێکی 1,299 دۆلار

كێشی لاپتۆپەکە بریتییە لە 0,966 کیلۆ گرام، بە 4 بژاردەی ڕوونما بەردەست دەخرێت کە باوترینیان بریتییە لە بژاردەی 13.3 ئینج لە جۆری IPS بە ڕوونی 2.5K و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز، هەروەها بە دوو بژاردەی پرۆسێسەری Intel Core i7 1260P و Intel Core i5 1240P بەردەست دەبێت

لەگەڵ لە خۆ گرتنی ڕام لە جۆری LPDDR5 بە قەبارەی 8,16,32 گێگابایت و بیرگەی SSD بە قەبارەی 256,512 گێگابایت و 1 تێرابایت، هەروەها گرافیکی ناوەکی Intel Iris Xe، پشتگیری لە Wi-Fi 6E دەکات لەگەڵ لە خۆ گرتنی وێبکام و دەرچەی Thunderbolt 4.0



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/xLkt0be
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە