سامسۆنگ بەرهەمهێنانی ڕوونمای LCD بە تەواوەتی ڕادەگرێت

 

بە فەرمی کۆمپانیای سامسۆنگ لە کۆتایی مانگی 6 ـی ئەمساڵ بەرهەمهێنانی ڕوونمای جۆری LCD بە تەواوەتی ڕادەگرێت، ئەمەش شەش مانگ پێش وادەی دیاری کراوی خۆی بوو، واتە وا بڕیار بوو لە مانگی 12 ـی ئەمساڵ و لە کۆتایی ساڵدا کۆمپانیای سامسۆنگ بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە ڕوونمایە ڕابگرێت، بەڵام پێشی خست بۆ کۆتایی مانگی داهاتوو، سامسۆنگ پێی وایە سەردەمی ڕوونمای LCD کۆتایی پێ هاتووە و لە ئێستادا سەرنج دەخاتە سەر پانێڵە نوێیەکەی ڕوونما (QD OLED)

 

سەرەتای ئەم بڕیارە بۆ ساڵی 2020 دەگەڕێتەوە و سامسۆنگ هەر ویستی لەو ساڵەدا کۆتایی بە بەرهەمهێنانی ڕوونمای جۆری LCD بهێنێت، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و پێویستی جیهان بە بەرهەمی زیاتر و هەرزانی ئەلیکترۆنی، سامسۆنگ بڕیارەکەی دواخست، پانێڵی نوێی QD OLED پانێڵێکە وزەی کەمتر بەفیڕۆ دەدات و ڕوونییەکی بەرز و ڕووناکییەکی بەرز پێشکەش دەکات، لە ئێستادا کۆمپانیاکان لە سەرەتای بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانیانن بەم جۆرە پانێڵەوە و تا ڕادەیەک بە پانێڵێکی نوێ دادەنرێت، بێگومان بەهۆکاری ئەوەی سەرەتای بەکارهێنانییەتی، بەرهەمەکان بەم جۆرە ڕوونمایەوە نرخیان زۆرە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/8CKNSBM
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە