ئەپڵ هەنگاوێک لە بچووک کردنەوەی قەبارەی چیپسێتی ئایفۆن دوادەکەوێت

 

بە پێی وتەی دزەپێکەر Kuo بێت کە دزەپێکەرێکی بەناوبانگی بەرهەمەکانی ئەپڵە، ئەپڵ لە پرۆسێسەری Apple A16 دووبارە قەبارەی 5 نانۆمەتری TSMC بەکار دەهێنێتەوە و لەسەر مۆدێلە پرۆکانی ئایفۆن 14 جێگیری دەکات و هاوشێوەی ڕکابەرەکانی لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید قەبارەی چیپسێتەکە بۆ 4 نانۆمەتر بچووک ناکاتەوە، ئەمەش بە پێی وتەی سەرچاوە جیاوازەکان بێت بۆ گەرم بوونی زۆری مۆبایلەکانی ئەندرۆید بەو قەبارەی چیپسێتەوە دەگەڕێتەوە، کە لەگەڵ بچووک کردنەوەی قەبارەی چیپسێتەکان بۆ 4 نانۆمەتر و بە تایبەتیش چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 1 بەو قەبارەیەوە زۆرینەی مۆبایلەکان تووشی گەرم داهاتن بوون

 

بەڵام دزەپێکەرەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد ئەپڵ لە پرۆسێسەری Apple M2 بازدانێک ئەنجام دەدات، پرۆسێسەرەکە ساڵی داهاتوو بڵاو دەکاتەوە و بە بناغەی 3 نانۆمەتری دەبێت لە جیاتی 5 نانۆمەتری و 4 نانۆمەتری و لەسەر ماکەکان جێگیری دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/K9vPFkj
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە