ئەگەر تۆ ئاستێکی پێشکەوتووت هەیە لە بەکارهێنانی ئەپی بەناوبانگی Microsoft Excel ئەوا دەتوانیت سوود لەم نوسراوە وەر بگریت، لەگەڵ بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییانە کاتێکی زۆرت بۆ دەگەڕێتەوە و کارەکانت ئاسانتر بەڕێوە دەچێت
1- قەد بڕ لە ڕێگەی تەختەکلیل (Keyboard Shortcus):
تەختەکلیلەکان یەکێکن لەو ڕێگایانەی کە کارەکان زۆر ئاسانتر دەکەن بۆ نموونە
1- بەکارهێنانی |Ctrl + A| بۆ دیاری کردنی هەموو داتاکان
2- بەکارهێنانی |Ctrl + C| بۆ کۆپی کردنی داتای هەڵبژێردراو
3- بەکارهێنانی |Ctrl + V| بۆ پەیست کردنی داتای هەڵبژێردراو
4- بەکارهێنانی |Ctrl + End| بۆ بینینی کۆتا خانە (Cell) لە داتاکانت
5- بەکارهێنانی |Ctrl + Home| بۆ بینینی یەکەمین خانە (Cell) لە داتاکانت
6- بەکارهێنانی |Ctrl + Up Arrow| بۆ بینینی یەکەمین خانە لە ستوونی چالاک (Active Column)
7- بەکارهێنانی |Ctrl + Down Arrow| بۆ بینینی کۆتا خانە لە ستوونی چالاک (Active Column)
8- بەکارهێنانی |Shift + Space| بۆ دیاری کردنی Row لە خانە(Cell) ـی چالاک
9- بەکارهێنانی |Ctrl + Space| بۆ دیاری کردنی ستوون(Column) لە خانە(Cell) ـی چالاک
10- بەکارهێنانی |Ctrl + minus sign| بۆ بەدەست خستنی بژاردەی سڕینەوە (سڕینەوەی ستوون، Row، هتد…)
2- کۆپی کردنی Formula Down (هاوکێشەکان)
بۆ خێراتر کۆپی کردنی Formula Down، نیشاندەرەکە بخە سەر بەشی خوارەوەی لای ڕاستی خانەکە(Cell) و لەگەڵ هاوکێشەکە(Formula) تێبینی دەکەیت نیشاندەرەکە گۆڕاوە بۆ هێمایەکی (+) بە ڕەنگی ڕەشی تۆخ، پاشان دووجار کرتە بکە لەو هێمایە
3- کۆ کردنەوەی ستوونێک یان ڕیزێک
بۆ کۆکردنەوەی تەواوی ڕیزێک(Row) یان ستوونێک(Column) لە کۆتا خانە |Alt + =| بەکار بهێنە
4- سڕینەوەی ڕیزە دووبارەکان
بۆ سڕینەوەی ڕیزە دووبارەکان و سادەتر کردنی داتاکانت:
1- مەودای ئەو داتایە دیاری بکە کە ڕیزی دووبارە بووەوەی تێدایە و پاشان |Ctrl + A| بکە
2- کرتە لە بەشی ‘Data’ بکە لە بەشی پێڕست (Menu)
3- کرتە لە دوگمەی Remove Duplicates بکە
4- دیاری بکە ئەگەر داتاکانت (Headers) هەیە یاخوود نا
5- کرتە لە (Ok) بکە
5- هێنانی خشتە لە وێبەوە
ئەگەر تۆ پێویستت بە خشتەیەک بوو و خشتەکە لە وێبدا بەردەست بوو، ئەوا پێویستە ئەم ڕێکارانە بگریتە بەر بۆ هێنانی ئەو خشتەیە لە وێبەوە:
1- لە بەشی پێڕست(Menu) کرتە لە (Data) بکە
2- کرتە لە بەشی From Web بکە
3- لە بەشی وێبگەڕەکە ناونیشان (URL) وێبسایتەکە بنووسە
4- کرتە لە (Go) بکە لە بەشی وێبگەڕەکە و وەرە خوارەوە و کرتە لە Click to select this table بکە و پاشان کرتە لە Import بکە و پاشان OK
6- گۆڕینی ژمارەکان بۆ مەوداکان(Ranges)
ئایا تاوەکو ئێستا پێویستت بەوە بووە کە ستوونی ژمارەکان بگۆڕیت بۆ مەودای جیاکراوە بۆ پووختەیەکی سادەتر یان بەکارهێنانی وەک گراف؟ ئەوا دەتوانیت سوود لە هاوکێشەی |VLOOKUP| ببینیت، Syntax ـی ئەم هاوکێشەیە بریتییە لە =VLOOKUP(lookup_value,table_array,col_index_num,range_lookup) ، پاشان ژمارەکان بگۆڕە بۆ مەوداکان و بە بەکارهێنانی |range_lookup| دواتر، با سادەتری بکەین، بۆ نموونە تۆ چەند داتایەکت لە ستوونی A هەیە کە بریتین لە ڕێژەی دانیشتوان، داهات، خەرجی و هتد… و دەتەوێت بیگۆڕیت بە ڕێژە:
1- درووستکردنی خشتەیەک لە پێوانەکان و مەودا جیاکراوەکان، لە نێوان ستوونی F و G
2- لە |C2| هاوکێشەی =VLOOKUP(A2,F3:G8,2,1) بنووسە
3- هاوکێشەکە بەرەو خوارەوە ڕابکێشە و بۆ هەموو خانەکان زیادی بکە
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/F7ujLog
via IFTTT