كارگێڕی جۆو بایدن بودجەیەکی زەبەلاح بۆ مەبەستێک دابین دەکات


 

لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا دۆخی جیهان و دۆخی سیاسی بەهۆی جەنگەوە و قەیرانی کەمی پێداویستی و چەندین هۆکاری تر جێگیر نییە، بەڵام کۆشکی سپی ناوەستێت لە پاڵپشتی کردنی کۆمپانیا ناوخۆییەکانی، لە کۆتا هەنگاودا کارگێڕی جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بودجەیەکی زەبەلاح بە بڕی 3 ملیار دۆلار تەرخان دەکات بۆ وەبەرهێنان لە پاتری جۆری لیثیۆم (Lithium) بە شێوەیەکی سەرەکی و هەموو ئەو پارچانەی کە پێویستن بۆ درووست کردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، بە پێی چەند میدیایەکی نزیک لە کارگێڕییەکە بێت جۆو بایدن سوورە لەسەر ئەو پلانەی کە تاوەکو ساڵی 2030 لە ئەمریکا نیوەی ئۆتۆمبێلەکان بە کارەبایی ببن

 

پارەکە بە شێوەیەکی سەرەکی تەرخان دەکرێت بۆ تەواوی ئەو کۆمپانیایانەی کە کار لە بەرهەم هێنانی پاتری لیثیۆم و دووبارە بەکار هێنانەوەی ئەو جۆرە پاترییە کار دەکەن، بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی ناوخۆی ئەمریکا پشتن نەبەستن بە وڵاتانی بیانی

 

لە ئەمریکا ئێستا نزیکەی 2.5 ملیۆن ئۆتۆمبێلی کارەبایی بوونی هەیە و نزیکەی 800,000 دانەی لەو کاتەوەی کە جۆو بایدن بووە بە سەرۆک فرۆشراوە، بۆیە کارگێڕییەکە بە پێویستی دەزانێت هەنگاوی باش بنێت بۆ بەرەوپێش بردنی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/OyaGWEd
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە