ژیری دەستکرد چییە و چۆن کار دەکات؟ وەڵامی هەموو پرسیارەکان!


ئەگەر تۆ خوێنەری بابەتی تەکنەلۆژی بیت، یان هەندێک بابەتی پێشکەوتنی دونیای تەکنەلۆژیا بیت، بێگومان گوێبیستی شتێک بوویت بە ناوی ژیری دەستکرد یاخوود بە ئینگلیزی ‘Artificial intelligence’، پرسیار دەکەیت ئەم تەکنەلۆژیایە چییە و چۆن کار دەکات؟ ئێستا وەڵامەکەی وەر بگرە!

 

ژیری دەستکرد پێشکەوتنێکی تەکنەلۆژییە بە بەکارهێنانی زمانەکانی پرۆگرام بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان، بەڵام ئایا کێشە درووست دەکەن لە داهاتوودا یان کێشە چارەسەر دەکەن؟!، سەرەتا با پێناسەیەک بۆ ژیری دەستکرد بکەین:

 

پێناسەی ژیری دەستکرد بریتییە لە تیۆری و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی کۆمپیوتەر کە توانای هەبێت چارەسەری کێشەکان بکات و هەندێک ئەرک ئەنجام بدات کە پێویستی بە زیرەکی مرۆڤە، بۆ نموونە تێگەشتن لە کەسی بەرامبەر، ئەنجامدانی گفتوگۆ، و زیاتریش، واتە بە کورتی هەموو ئەو شتانەی کە پێویستی بە مرۆڤێک و ژیرییەکەی هەیە بۆ ئەوەی ئەنجامی بدات، ژیری دەستکرد بریتییە لەوەی ئەو ئەرکانە لە ڕێگەی پرۆگرام کردن بە ئامێرێکی دیکە ئەنجام بدرێت

 

ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 1965 دەرکەوت بۆ یەکەمین جار، لەسەر دەستی کۆمەڵێک زانای تەکنەلۆژی و بیرکاری ئەو سەردەمە، کۆبوونەوە لەسەر بیرۆکەیەک، بیرۆکەکە بریتی بوو لەوەی کۆمپیوتەرێک درووست بکەن بە ڕاستی بیر بکاتەوە!، نەیاندەزانی ناوی چییە و چۆن کار دەکات!، بەڵام گفتوگۆکەیان لەوێ ئەو پریشکەی دروست کرد کە شتێکی لەو شێوەیە دەکرێت بوونی هەبێت!، پاش ئەوە بەرزی و نزمی زۆر بەسەر دۆخی ئەم بیرۆکەیەدا هات و بۆ ماوەی چەند ساڵێک بیرۆکەکە بە بێ بنەما و پڕ و پووچ نیشان درا، تاوەکو دواجار لەگەڵ سەردەمی مۆدێڕندا زانرا یەکێک بووە لە گرنگترین و باشترین داهێنانەکانی تەکنەلۆژی و ئەوەتا ئێستا زۆرینەی شتەکان لە ڕێگەی ژیری دەستکردەوەیە!

 

زیرەکی دەستکرد چۆن جیاوازە لە زیرەکی مرۆڤ؟

 

زیرەکی دەستکرد و ئەو ئەلگۆریتمانەی کە وادەکات ئەم زیرەکییە کار بکات لە لایەن مرۆڤەوە داڕێژراون، وا دەکات کۆمپیوتەر فێربێت لەگەڵ دەوروبەری خۆی بگونجێنێت و فێر بێت و گەشە بکات، بەڵام لە کۆتاییدا هەر لە لایەن مرۆڤەوە درووست کراوە، زیرەکی مرۆڤ توانایەکی زۆر زیاتری هەیە لە زیرەکی ژیری دەستکرد، بە تایبەتی لە بابەتی کۆمەڵایەتی، بۆ نموونە قورس دەبێت بە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد ئامێرێک درووست بکرێت تەواوی نەریتە کۆمەڵایەتییەکانی ژیانی کەسێک بزانێت و لەگەڵ کۆمەڵگاکەی رێک بکەوێت! و زۆر باسی تر، لە کۆتاییدا ژیری دەستکرد خاوەنی IQ نین، ئەمانە و هۆکاری دیکە وادەکات زۆر جیاواز بێت لە زیرەکی مرۆڤ، زۆر لایەنی بیرکردنەوە و بڕیاردان هەن کە ژیری دەستکرد ناتوانێت شارەزای بێت بە سادەیی، هەستەکان شتێک نین کە ئامێرێک ڕا بهێنیت بۆی، بە کورتی بیری مرۆڤ زۆر لەوە گەورەترە لە ئامێرێکدا کۆ بکرێتەوە! هەر خۆی درووستی کردووین و هەر خۆی دەزانێت چۆن!

 

ئێستا کە تێگەشتین ژیری دەستکرد چییە، با بزانین چۆن کار دەکات!

 

توڵی Machine Learning (فێربوونی ئامێر):

یەکێک لە بەناوبانگترین توڵ (بەش) ژیری دەستکرد بریتییە لە فێربوونی ئامێرەکان، ئەم بەشە توڕە دەمارییەکان بەکار دەهێنێت بۆ تێگەشتن لە زانیارییە وردەکان ، بە بێ ئەوەی پرۆگرام بکرێت بەوەی بەدوای چیدا بگەڕێت و چی ئەنجام بدات، یەکێکە لە باوترین ڕێگاکانە بۆ زیاد کردنی زیرەکی ئامێرەکان بە پێی کات و بەکارهێنانی زۆر بەربڵاوە

 

فێربوونی قووڵ (Deep Learning)

 

توڵێکی دیکەیە هاوشێوەی فێربوونی ئامێرەکان، بەڵام ڕێژەیەکی زۆر گەورەتر لە تۆڕە دەمارییەکان بەکار دەهێنێت بۆ فێر بوون و چارەسەر کردنی داتاکان

 

کۆمپیوتەرێک کە مەعریفەی هەبێت(Cognitive computing):

 

ئەم توڵە یەکێکە لە گرنگترین توڵەکان، وا لە ڕۆبۆتەکان دەکات هاوشێوەی مرۆڤەکان کارلێک بکات لەگەڵ ئامێرەکاندا، واتە وەک مرۆڤێک ڕۆبێتێک بیر بکاتەوە و وەڵام بداتەوە و ببیستێت

 

توڵی بینایی کۆمپیوتەر (Computer vision)

 

ئەم توڵەش یەکێکە لە گرنگترین توڵەکان، وا دەکات ڕۆبۆتەکە لە کاتی ئێستادا بژێت، واتە ببینێت و ڤیدیۆ بگرێت لە کاتی خۆیدا بە بەکارهێنانی تۆڕە دەمارییەکان و تێگەشتن لەم ڤیدیۆ و وێنانەی ژیان و لێکدانەوە بۆی

 

ئامانجی گشتی ژیری دەستکرد بریتییە لە دروستکردنی نەرمەواڵە(سۆفتوێر) ـێک کە توانای فێر بوونی هەبێت، بەڵام بەمزووانە ئەم تەکنەلۆژیایە جێگای مرۆڤ ناگرێتەوە و هەرگیز پێشبینی نەکراوە جێگای بگرێتەوە

 

زیرەکی دەستکرد بە سەدان شێوە لە هەموو دەوروبەرمان بەکاردەهێنرێت، جیهانی ئێمەی گۆڕیوە و ژیانی ئێمەی ئاسانتر و سەرنجڕاکێشتر کردووە، هەندێک لەو بەکارهێنانە زۆرانەی AI کە ڕەنگە بیستبێتت بریتین لە:

 

1- ناسینەوەی دەنگ.

 

2- ئۆتۆمبێلە خۆلێخوڕەکان.

 

3-چاتبۆتەکان(وەڵامدانەوەی نامەکان بو شێوەیەکی خۆکارانە).

 

4- بازاڕی کردنی ئۆنڵاین.

 

5- خزمەتگوزارییەکانی پەخش کردن.

 

6- لە بواری پزیشکیدا

 

 

ئەمە بە کورتی بریتی بوو لە ژیری دەستکرد، ژیری دەستکرد زۆر فراوانترە، بەڵام ئێمە لێرەدا بە سادەیی باسمان لێوە کردووە، لە کۆتاییدا هیچ شتێک لە مرۆڤ بە نرختر نییە و زیرەکتر نییە، بەڵام ژیری دەستکرد شۆڕشێکی تەکنەلۆژییە، دەکرێت لە داهاتوودا بە باشە یان بە خراپە بەکار بهێنرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/srgK7ZF
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە