گووگڵ بە فەرمی زمانی کوردی بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیاد دەکات + کێن ئەوانەی گووگڵ سوپاسی کردوون



دوێنی لە کاتی ڕووماڵی کۆنگرەی Google IO 2022 لەسەر پەڕی فەیسبووکمان، لەگەڵ دەستپێکی کۆنگرە، سەندار پیتشای، بەڕێوەبەری گووگڵ، بە چەند ئامارێک دەستی پێکرد و پاشان هاتە سەر باسی وەرگێری گووگڵ Google Translate. یەکەم هەواڵی خۆش و سەرەنج ڕاکێش کە ڕایگەیاند زیادکردنی ٢٤ زمانی نوێ بوو و لە ناویاندا Sorani Kurdish کە دەکاتە شێوەزاری سۆرانی بوونی هەبوو. کەواتە بەم زووانە و بە فەرمی زمانی کوردی شێوەزاری سۆرانی لە لیستی زمانەکانی وەرگێڕی گووگڵ هەم لەسەر وێب و هەمیش لە ئەپەکەیدا بەردەست دەبێت.

دەربارەی کاتی بەردەست بوونی، گووگڵ هیچ ئاماژەیەکی لە بڵۆگەکە بە ڕێکەوتی زیادکردنەکە نەکردووە، بەڵام ئەم بڕیارانە، کە لەلایەن گووگڵەوە بە فەرمی دەدرێت، لە دوای ماوەیەکی زۆر کەم دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەپ و خزمەتگوزارییەکانیان نوێ دەکەنەوە و گۆڕانکارییەکان بەدی دەکرێن. بۆیە لە ئێستادا چاوەڕوانیەکی کەممان ماوە و بە تامەزرۆییەوە چاوتان لەسەر پەڕ و کەناڵەکانمان بێت لە سۆشەڵ میدیا بۆ ئەوەی کاتی بەردەست بوونی بزانن.

ئەمە وێنەی فەرمی گووگڵە و تێیدا کوردی سۆرانی دەردەکەوێت. سەرچاوە: بڵۆگی Google Translate

بە شانازییەوە گووگڵ لەسەر پەڕی فەرمی خۆی ئاماژەی بە ژمارەیەک بەشداربوو کردووە لە پڕۆژەکە و ئێمەش وەکو ستافی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی دەمانەوێت بە تایبەت سوپاس ئەو بەڕێزانە و هەموو ئەوانەش بکەین کە بە وشەیەک و ڕەزامەندی دان لەسەر وەرگێڕانەکانیش بەشداربووبن. بێگومان هەندێک لەو بەڕێزانە زیاتر ماندووبوون و دەستی ماندبوونیان دەگوشین و هیوای بەردەوامیان بۆ پڕۆژەی تر بۆ دەخوازین. ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی هەرەوەزی بووە و هیوادارین ناوی هەمووان بەبێ جیاوازی بهێندرێت و سوپاسیان بکرێت. هاوپێچ ناوی ئەو بەڕێزانەیە کە گووگڵ ناوی هێناون.

بەڕێزان: بۆکان جاف، میدیا غازی زادە، ڕۆشنا عومەر عبدالرحمان، سامان وەیسیپۆر، سەرچیا خوڕشید.

بینەری ئەم کلیپە بن کە سەندار بە فەرمی زیادکردنی ٢٤ زمانەکە ڕادەگەینێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/rhxcTMa
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە