لە کۆتاییدا ئەپڵ تایبەتمەندی AOD بۆ ئایفۆنە نوێیەکان بەردەست دەخات

 

بە پێی وتەی دزەپێکەر و نووسەر (Mark Gurman) بێت لە ماڵپەڕی Bloomberg ـەوە، پێدەچێت ئەپڵ لە کۆتاییدا تایبەتمەندی هەمیشە لەسەر ڕوونما (Always On Display) بۆ ئایفۆن 14 پرۆ و ئایفۆن 14 پرۆ ماکس بەردەست بخات، هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە ئەپڵ تایبەتمەندییەکە لەگەڵ وەشانی iOS 16 بەردەست دەخات و ڕادەگەنێت، تایبەتمەندییەکە بریتییە لە پیشاندانی چەند زانیارییەک، بۆ نموونە کات و بەروار و ئاگانامەکان لە کاتێکدا مۆبایلەکەت داخستووە(قفڵ-Lock)

 

هەروەها بە پێی وتەی Gurman بێت تایبەتمەندییەکە بۆ ئایفۆنە نوێیەکان هاوشێوەی تایبەتمەندییەکە دەبێت لەسەر کاتژمێری زیرەکی Apple Watch Series 5 و بەسەرەوە، لە کاتی داخستندا ڕوونماکە خۆکارانە ڕێژەی تێکڕای نوێ بوونەوەی کەم دەکاتەوە بۆ ئەوەی وزەیەکی کەمتر بەفیڕۆ بدات، ئەمەش دەکەوێتە سەر ئەوەی کە ئەپڵ ڕوونمای جۆری LTPO بەکار دەهێنێت لە ئایفۆنە نوێیەکان یاخوود نا، هەر وەک چۆن لە کاتژمێرە زیرەکە نوێیەکەی بەکاری هێنا، ئەم جۆرە پانێڵە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ کەم کردنەوەی بەفیڕۆ چوونی وزە و ئەگەر ئەپڵ بەکاری بهێنیت لە ئایفۆنە نوێیەکاندا، بڕێکی باشی وزە دەگەڕێنێتەوە، چوونکە تایبەتمەندی AOD وزەیەکی باشی دەوێت

تایبەتمەندی AOD لەسەر وەشانی MIUI 11

 

چەندین ساڵە ئەم تایبەتمەندییە بەردەستە لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید، بە چەندین شێواز گۆڕانکاری تێدا کراوە و بەڕای ئێمە باشترین دیزاین لەم تایبەتمەندییەدا کۆمپانیای سامسۆنگ درووستی کردووە، بەڵام با چاوەڕێ بکەین و ببینین ئەپڵ چۆن تایبەتمەندییە بەردەست دەخات!



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/5h1WSd4
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە