بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Honor Play 6T بە تایبەتمەندی مام ناوەند و نرخی گونجاو نمایش کران

 

ئەمڕۆ ئۆنەر کۆنگرەیەکی بە شێوەی Virtual ئەنجام دا، وە لە کۆنگرەکەدا نەوەی نوێی زنجیرەی ئۆنەر پلەی نمایش کرد، هەردوو مۆبایلی Honor Play 6T و Honor Play 6T Pro، هەردووکیان هەڵگری چیپسێتەکانی کۆمپانیای میدیاتێکن

 

ئۆنەر Play 6T ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری LCD بە بوونی نۆچ کە کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت خاوەندارێتی دەکات، چیپسێتی Mediatek Dimensity 700 لە خۆ دەگرێت

 

کامێرای دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە لەگەڵ دوو کامێرای دوو مێگاپێکسڵی دیکە، پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت بە بێ بوونی بارگاوی کەرەوەی خێرا

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 190 دۆلار، هەروەها بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 220 دۆلار

 

جۆری پرۆ هەمان ڕوونما لە خۆ دەگرێت، بەڵام کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە، چیپسێتی Mediatek Dimensity 810 لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە لەگەڵ کامێرای 2 مێگاپێکسڵ، بە دیزاینی کامێرای هەردوو مۆبایلی ئایفۆن 12 و 13

 

پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 40 وات دەکات

 

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 220 دۆلار، هەروەها بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 250 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/MskQVDl
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە